لەسەر قسەو قسەڵۆک

پیاوێک بەراکردن هاتە لای سوکرات و پێی ووت:

مامۆستا دەزانی چیم بیستووە دەربارەی یەکێک لە قوتابیەکانت؟
سۆکرات لە وەڵامدا وتی: خولەکێک چاوەڕێ بکە پێش ئەوەی پێم بڵێیت، حەز دەکەم لە تاقیکردنەوەیەکی بچووک دەربچیت کە پێی دەوترێت تاقیکردنەوەی "سێ فلتەر".

پیاوەکە گۆتی: "سێ فلتەر؟!"

سۆکرات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوە ڕاستە، پێش ئەوەی باسی قوتابیەکەمم بۆ بکەیت، با ساتێک بۆ فلتەری هەوالەکە دابنێین بزانین دەگونجێ باسی بکەی یان نا.

با بە فلتەری یەکەم دەستپێبکەین کە "فلتەری ڕاستی و دروستی" هەواڵەکەیە، بۆیە پەکەم پرسیارم لێت ئەوەیە ١٠٠% دڵنیای ئەوەی پێم دەڵێیت ڕاستە؟
قوتابیەکە لە وەڵامدا وتی: نەخێر، لە ڕاستیدا هەواڵەکەم بیست.

سۆکرات وتی: باشە، ئەوا دڵنیا نیت ئەوەی پێم بڵێیت ڕاستە یان هەڵەیە، با فلتەری دووەم تاقی بکەینەوە، "فلتەری باشە و خراپە"ی هەواڵەکەیە، ئایا ئەوەی بڕیارە لەبارەی ئەو قوتابیە پێم بڵێیت باشە یان خراپە؟"

پیاوەکە گۆتی "نەخێر بە پێچەوانەوە."

سۆکرات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: باشە ئەوا تۆ شتێکی خراپم پێ دەڵێیت دەربارەی قوتابیەکەم هەرچەندە دڵنیا نیت کە ڕاستە؟
پیاوەکە دەستی کرد بە هەستکردن بە شەرمەزاری .

سۆکرات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێشتا دەتوانیت لە تاقیکردنەوەکە دەربچیت، چونکە فلتەری سێیەم هەیە، ئەویش "فلتەری سوودمەندیی و زیانبەخشیە" ئایا ئەوەی لەسەر قوتابیەکەم پێم دەڵێیت هیچ سودیکی بۆمن هەیە؟

پیاوەکە گۆتی: "لە ڕاستیدا نەخێر"

سۆکرات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوکات ئەگەر بڕیارە شتێکم پێ بڵێیت کە نە ڕاستە و نە باش بێت و نە بەسوود بێت و نە بەنرخ بێت، بۆچی پێم دەڵێیت؟

بۆیە کابرا بێدەنگ بوو و هەستی بە شکست و زەلیلی کرد

ئەو ٣ فلتەرەت لەبی نەچی کاتێک دەتەوێت هەواڵێک بگێریەوە یاخود باسی کەسێک یان شتیک بکەی:
فلتەری یەکەم: فلتەری راستی و دروستی هەواڵ
فلتەری دووەم: فلتەری باشە و خراپەی هەواڵ
فلتەری سێیەم: سود و زیانی هەواڵ

لینکی پۆست 

پەرەپیدانی ئابووری قەزا و ناحیەکان