ئەو کچەی لای ڕاست ناوی کارێلی ڕویزە، بە ملیۆنان دۆلاری دەستدەکەوێت، لەلایەن زۆرێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، ڕادیۆ، پۆدکاستەکانەوە بانگهێشت دەکرێت، بابەتی ترێندینگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ئەستێرەیە لە تیک تۆک، لە ئینستاگرام زیاتر لە ٩ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە. ئەو دەیەوێت ببێتە مۆدێل , کەپڵی یەک ڕۆژی ئەکتەری ناوداری مەکسیکی ئەندرێس گارسیا بوو. لەسەرانسەری جیهانی لاتینی بەیەک رۆژ ناسرا.
کچەکەی تر یەکەم ژنە مەکسیکییە کە گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات، ناوی کاتیا ئێچازاریتایە. ماوەی چوار ساڵ لە ناسا کاری کردووە و لە نێو زیاتر لە ٧ هەزار پێشکەشکاری زۆر زیرەک لە ١٠٠ وڵاتەوە هەڵبژێردراوە، خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری ئەلیکترۆنییە.
مەبەستم لەو پۆستە زیاتر دروستکردنی هۆشیاریە دەربارەی کەسانی ماندوونەناس و خوێندەوار، کە ئەوانەن کە بەڕاستی جیهان دەجوڵێنن و پایتەختی ژیانیان مێشکە نەک جەستە. ئەگینا کاتیاش پارەی هەیە خۆی وەک کارێلی لێبکات. ئەو بەرهەمانەی کارێلی کەرەستەی بێمانان کە ناتوانن یەک هەنگاو مرۆڤایەتی بەرەوپێش ببەن ئەگەر بەرەو دواوەی نەبەن.
بەداخەوە کۆمەڵگای ئەمڕۆ بەو شێوەیەیە. لەیەکەم ساتەوە وا هەست دەکەیت کەوا هەمووان گرنگی بەبوون بە کارێلی دەدەن. گرنگی زیاتر بە شتە ڕووکەشەکان دەدەن نەک شتگەلێک کە بەهای ڕاستەقینەیان هەیە. ئەوە ئەو ئایندەیە کە چاوەڕێی نەوە نوێیەکان دەکات. بەشێکی زۆری مرۆڤایەتی کۆیلەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە کە پێیان دەڵێن بیر لە چی بکەنەوە، هەست بە چی بکەن، چی بن.
هەڵوێست بەرامبەر بە ژیان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و ئەمڕۆ تەنها ئاواتەخوازن بەشێک بن لەو مەڕانەی کە لەلایەن شوانە نادیارەکانەوە گەمژە دەکرێن کە سوود لەم پلاتفۆرمانە وەردەگرن بۆ دزیکردن لە تایبەتمەندیەکانیان و تەنانەت داهاتووشیان. ئەمە ئەو کۆمەڵگایەیە کە ئەو سیاسەتمەدارە نوێیانە هەڵدەبژێرێت کە پشتگیری ئەم هەموو زبڵ و خاشاکە دەکەن و هەر بۆیەش ئێمە لەو شوێنەین کە لێی دەژین.
لەکۆتایدا ئەوە پەیامێکی زۆر ترسناکە لەسەردەمی سەرمایەداری: ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، ئەگەر دەتەوێت ... وەک کارێلی بکە تا لە کن فیکونێک ببیت بە ملیۆنێر!