لەسەر پایەبەرزی خاتوو ئەننا ئولیێەر

ئەم خوێندکارە بەناوی "ئارۆن" لە زانکۆی لوند لە سوید ئەو وێنەی خوارەوەی بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیویەتی: براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا  ئەمساڵ وانەمان پێدەڵێتەوە، دوای ئەوەی هەواڵی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی پێگەیشت.

لە کاتی وانەکە مۆبایلەکەی کوژاندبۆوە. کە لە کاتی پشوو مۆبایلەکەی کردەوە، پەیوەندییەک هات و پێی راگەیندرا کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ فیزیا. دواتر هاتەوە و جارێکی دیکە مۆبایلەکەی کوژاندەوە تا نیوەی دووەمی وانەکە بۆ ئێمە تەواو بکات بەبێ ئەوەی پێمان بڵێت کەبراوەی خەڵاتی نۆبڵە.

لای ئێمەش کاکم بەدرۆ و بە دزی زانستی دەبێت بە پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریدەدەر، نازانێت ئیمەیلێک بنوسێت، نازانێت دوو وشە بە زمانێکی تر بەجوانی قسە بکات، نازانێت پلیتێکی تەیارە بۆخۆی ببرێت، یان ژورێك لە هۆتێلێک بگرێت بە ئۆنلاین، لەژیانی ١٠ کتێبی تا کۆتایی نەخوێندۆتەوە، تەپڵی گۆرینی نازناوی زانستی لێدەدات، دەبێت مەشرق لە پێش مەغرب بزانێت کە لەمەودوا دەبێت پێبڵین کاک پرۆفی مەزن و پایەبەرز.

تێبینی: سەیری جل و بەرگی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بکەن و بەراوردی بکەن لەگەڵ جل و بەرگی ریباط فەریکەنۆکەکانی خۆمان.


 

لەسەر پێویستیمان بۆ نونێزەکان