دەگێڕنەوە قەدیمەلزەمان کەوا مجێوری مزگەوتێک بەرپرسی مەسینەی ئاودەستەکان بوو. پیاوێکیش زۆر تەنگاوبوو هەر ئەوەتا ...کابرای تەنگاو دەست دەداتە مەسینەو بۆ ئەوەی پڕی بکات لەئاو. مجێور پری دەداتێ و مەسینەکەی لەدەستی دەپچرینێت. کار لەکار دەترازێت و کابرا بەخۆی دادەکات.
کابرا بەتوورەیەوە روودەکاتە مجێورەکە و پێی دەڵێت ئەوە کاربوو لەگەل منت کرد هەی ناکەس بەچە. مجێور بە سادەیی پێی دەڵێت کاکە چۆن دەبێت مەسینەی شین لەجیاتی سەوز هەڵبگری؟!! ئەی من ئیشم چیە لێرە!! نابێت، یەکەمجار پێم بڵێیت سەوز یان شین؟!!
"پاسەوانی مەسینەکان" ناوێکە کە پڕ بە پێستی هەموو ئەو فەرمانبەر و پاسەوان و کارگوزارانەیە کەوا لەپیناو خۆ موهیم کردن هەڵدەستن بە ئازاردانی مراجعەکان بەتایبەتی لە فەرمانگە حکومیەکان.
سوپایەک لە پاسەوانی مەسینەکان لە ناو ئێمەدایە، لە هەموو شوێنێکی وەک دامەزراوەکان، زانکۆکان، قوتابخانەکان، یان فڕۆکەخانەکاندا دەیدۆزیتەوە.
کەس هەیە ئەوەی بەسەر نەهاتبێت، کاتێک خەریکی یەکلاییکردنەوەی مامەڵەیەک بوویت، مامەڵەکەت دوابخریت بەبێ هیچ هۆکارێک جگە لەوەی کەوا پاسەوانێکی مەسینە هەر بەمزاجی خۆی پێت دەڵیت مامەڵەکەت لای من بەجێبهێڵە و دوای ٣ کاتژمیر وەرەوە؟ پاشان لەکاتی چاوەڕوانیدا لە جیگەیەکی فرێدەدات و دەچیت کۆنکان لەسەر کۆمپیتەر یان چا دەخواتەوە و هەر خەریکی ئیشی قۆر و بێمانا دەبێت. ئیشەکە هی ٥ خولەکە کەچی دەیکات بە ٣ کاتژمێر. دوای ئەو فڕیدان و چاوەڕوانیە هەر بەلوتی پێت دەڵیت، کاکە مامەلەکت لەلای من جیبەجی نابێت برۆ ژووری ١٠ لە قاتی ١٥.
بەڵام چۆن هەست بە گرنگی خۆی دەکات ئەگەر مامەڵەی کەڵەکەبووی نەبێت؟ وە مراجیعەکان لە دەوری کۆنەبنەوە؟ ئەو پاسەوانی مەسینانە چیژ لە ئازاردانی خەڵک وەردەگرن لەپیناوی ئەوەی بڵێن بەرپرسین.
٢ کاتژمێرەک بەر لەئیستا تایەی سەیارەکەمان پەنچەر بوو دەمانویست سپیری بخەینە سەر کە ئەویش هەوای کەم بوو. ١٠ کم گەراین بەدوای پەنچەرچیەک هەتا یەکێکمان دۆزیەوە. هێشتا لە سەیارەکە نەهاتبوینە خوارێ، هاواری کرد، کاکە مێیەنە خوارێ مەجالم نیە. یەک سەیارەی لێبوو. هەرچۆنیک بیت هاتینە خوارێ و خۆمان سپێرمان داگرت. تەبیعی ئەو بیزی نەدەهات سپیر دابگریت. تایەکەمان هێنا و کونی پەنچەرمان لۆخۆمان دۆزیەوە. دواتر گوتمان برا وەرە فتیلەکی تیبخە. وتی یەک فتیل بە ٥٠٠٠ دینار کە ٥ قاتی نرخی خۆی بوو. گوتم من دکتۆرم، وا دابنی تۆ نەخۆشی پێت چۆنە لەبەر ئەوەی کات ١٠ی شەو هاتیە عیادەکەم لەجیاتی ١٥٠٠٠ دیناری عیادە ٧٥٠٠٠ دیناری لێوەرگرم؟ گوتی کاکە ئیشی ئیمە ئەوهایە. ئەگەر گرنگ نەبین نایەیتە لام. ئەوەش نمونەیەک لە پاسەوانی مەسینەکان.

لینکی پۆستەک