لەسەر پۆنیەنتێ ئەلمیرێنزە


ئایا دەزانن کەوا نزیکەی نیوەی سەرجەم سەوزەواتی وەک کەرەوز، شبیت، تەماتە، باینجان، کدوو، ئاروو، دەلوجە و میوەی وەک شفتی و گندۆرە و...هتد. ئەوروپای ٤٥٠ ملیۆنی لە کێلگەیەک دێت لە باشوری ئیسپانیا کە رووبەرەکەی لە ١٠٠٠ کم دووجا کەمترە؟ ئەو کێلگە ناوی پۆنیەنتێ ئەلمیرینزێیە. ئایا دەزانن کەوا تەنها رووبەری قەزایەکی وەک کۆیە دوو هێندی پۆنیێنتێ ئەلمیرێنزییە؟!




هەریەک لە دەشتەکانی بتوێن و پشدەر و حەریر و شارەزوور و سندی لەتوانایان دا هەیە نەک بەروبومی سەوزەواتی کوردستان، بەڵکو هی سەرجەم عیراقیش دابین بکەن. بەڵام بەداخەوە، دەبینی ئەو دەشتە نازدارانە، بەنەزانی بەسەر خەڵک دابەشکراوەن. دیمەنێکی یەکجار ناشیرنیشیان بەخشیتە ئەو دەڤەرانە. برۆن ریگای چوارقورنە -ڕانیە یان قەمتەران-چوارقوڕنە ببینن، ئەوجا دەزانن کە چۆن یەکێك لە بەپیتترین دەشتەکانی کوردستان بەنەزانی کراوەتە شوینی کارگەی بلۆک و پێشانگای سەیارە و  گەرەکی ناشیرن و هتد.. 




ئەمن لە جیگای حکومەتی هەرێم بم، لەجیاتی بێم یەک ملیار دۆلار لە هەولێر سەرف بکەم و بیکەم بە شاری جارجاڵۆکە بەناوی بازنەی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری یاخود شاری دوورگەی گەرمی وەک ئەوەی لەزۆنی تەنەکەی کەبەناوی زۆنی زێر ناسرایە، یاخود بێم چی کارگەی ستراتیژی هەیە لەسەر سنور لەگەڵ شارە عەرەبیەکان دابنێم بەنەزانی، یاخود یاریدەدەربم لەفراوان بوونی قەتەوی و مامزاوە و قۆڕیتان و..هتد، دێم بەپلان یەک یەکی ئەو دەشتانە دەکەم بە سەلەی خۆراکی کوردستان و عیراق. نازانم ئەو راویژکارە کاوێژکارە چلێس و ماستاوچی و گەندەڵانە بۆ دەرناکەن؟ بەس نیە!









لەسەر لیۆناردۆ داڤینشیە کوردەکە