لەسەر پەیوەندی زانکۆکانی هەولێر بە پیسی ژینگەکەی

وەک ئەندازیارێک، کە ئەرکی سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکانە بەشیوەیەک کە کەمترین تێچوو و باشترین کوالیتی و کەمترین کاتی خایندراو بەرجەستە بکات، دەمێکە کیشەی ئەو تەمە رەش و بۆرەی سەر هەولێر مێشکمی تەنیوە.

بەداخێکی زۆر گەورەوە، لە هەولێر کە چەندین زانکۆی تیدایە. زیاتر لە ٥٠٠٠ مامۆستای زانکۆ کە زۆربەیان خەریکی عارد و عیادە و سەیارە و خانی تایبەت بەبەرژەوەندی تەسکی خۆیانن. ئەوەندەی باس لە لیستی نوێی مووچە دەکەن، ئەوەندەی بە درۆ و بە توێژینەوەی فەیک و بێسوود لۆ کۆمەڵگە و بەسوود لۆ گیرفان و لەقەبی خۆیانن ئەوەندە ناپرژێنە سەر ئەو کێشە گەورەیەی پیسی ژینگەی هەوا لە هەولێر.

ئەگینا مەعقول نیە هەتاکو ئیستا کەس لەوان بیری لۆ ئەو نمونانەی خوارەوە نەچوبێت:

SMOG FREE TOWER
SMOG FREE RING
SMOG EATING BILLBOARD

لە جیاتی قسەی قۆڕ و بێمانای ٩٥% ی سەرجەم توێژینەوەکان، دەبوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا گێی زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی تیشک و زانکۆی جیهان و زانکۆی کوردستان و زانکۆی نۆلیچ و زانکۆی کاثۆلیک و زانکۆی تەرەماش و زانکۆی تەرەساز رابکێشی و پێیان بڵی ئەرێ کوانێ رۆڵتان لەچارەسەرکردنی ئەو کێشانە:

١- داڕشتنی یاسای ستانداردە توندەکانی دەردانی گازی ژەهراوی
٢- پەرەپێدانی سیستەمی پاک و خاوێنی گواستنەوەی گشتی
٣- تویژینەوە لەسەر دامەزراندنی خزمەتگوزاری هاوبەشی ئۆتۆمبێل و هاوبەشی سواربوون
٤- داڕشتنی ڕینمایی جێبەجێکردنی یاسای نرخی قەرەباڵغی
٥- تویژینەوە لەسەر باشترکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاشماوە
٦- ماستەرپلانی جێبەجێکردنی سیستەمی چاودێریکردنی پیسبوونی هەوا
٧- تویژینەوە لەسەر پێشخستنی شێوازەکانی بیناسازی سەوز
٨- هاندانی باخچەی سەربان و سەقفی سەوز
٩- پێشخستنی تەکنەلۆژیای چێشتلێنانێکی پاک
١٠- ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری گشتی

وابزانم لەلای زۆربەی ئەوان زانکۆ پۆلی ١٣ و ١٤ و ١٥ و ١٦ و ١٧ و ١٨ ەیە. ئێستا دەمیان بکەیەوە، دەلین ئەو بابەتانە ئیختصاصی زانکۆ نیە. نا، ئیختصاصی زانکۆ ئەوەیە ببیت بە کارگەی بەرهەمهێنانی گەنجی بێکار؟ وانیە ئەدی؟! یان بڵاوکردنەوەی تویژینەوە کە هیچ سودیکی نیە بۆ کۆمەڵگە. بەداخەوە زۆربەیان هەر نازانن زانکۆ چیە!! وادەزانن زانکۆ مەفقەسی هەلهێنانی ماستەر و دکتۆرا و شڕە پرۆفیسۆرە. دەبوایە ئیستا ئەو زانکۆیانە چارەسەرێکیان لۆ ئەو کێشەی هەوا پیسیە بدیتباوە. زۆر بەداخەوە. بمرن باشترە لەوەی هەموو رۆژێک ئەو پیسیەی سەر هەولیر دەبینن و هیچ کار لەسەر چارەسەرکردنی ناکەن.

لینکی پۆست

لەسەر کاپیتالیزم و کۆمیونیزم