لەسەر پەیوەندی ئاسایش بە دامەزراندن



چەندین ساڵە ئەو گەنجە بەتوانا و بلیمەت و هەش بەسەرەی کوردستان (بەتایبەتی لە هەولێر) گیرۆدەی دەستی دیاردەیەکی زۆر ناشیرن و ستەمکارانەیە، ئەویش هێنانی ریگەپیدانی ئاسایشە بۆ کارکردن لەو کۆمپانیایانە/قونسولیانە/ریکخراوانەی کە موچەکانین باشە. ئەو جیگایەنە بەتەواوی مۆنۆپۆلی (قۆرخ) کراوە بۆ کەسانێک کەبیتاقەی یانەسیبی باوک/دایک/خزم بەرپرسیان لۆ دەرچووە.

زۆر کەس دەناسم گشت قۆناغەکانی وەرگرتنی ئیشی بەسەرکەوتوویی تەواوکردیە و هەیە ماوەی یەک ساڵی رەبەق ئەودەست ئەو دەستیان پیکردیە لە قونسولیەک و کەچی لە کۆتایی وەرنەگیراوە بەبیانووی ئەوەی لە چێکی باکگراوندی ئاسایش دەرنەچووە. ئەو هاورێیانە کوردی رەسەنی عەیار ٢٤ بوون. لە بواری خۆیان هەتا بڵێی سەرکەوتوو و بلیمەت بوون. تەنانەت تیمە بیانیەکانیش ١٠٠% ئۆکەیان داینێ، کەچی هەر وەرنەگیراون

خۆ ئەو هاورێیانە کە وەرناگیرێن گێل نین و چاک چاک دەزانن کە ئەو شوینانە بۆ کورە بەرپرسیک یاخود طەنطەیەک رۆیشتووە. ئەوانەی لەدیکۆر و زمان لوسی شایەنی دکتۆڕای فەخرین. بەخوای لەزانست و تەکنیک شایەنی دکتۆڕای سەبریش نین. هەموو یاریەکە بریتیە لە دامەزراندنی ئەوانە و شەق تێهەلدانی کەسانی شیاو و بەتوانا. خەڵک هەیە یەک دەفتەر و نیوی دایتە سەرچاوە مرۆییەکانی رێکخراوێک لۆ ئەوەی طەنطەکەی کچی تەعین بێت.

بەڕاستی بێتام بووە. نازانم هەتاکەی طەنطەو میسیۆیەکان ئەوانەی رانگلەر و جی کلاس لیدەخورن شەرم دایان ناگرێ بەوەی هەر ئەوها لوت لە ئاسمان و رەوشت لەزەوی دەمیننەوە. لەخۆیان ناپرسن کەی کۆتایی بەو مەهزەلەی دەهێنن. کەر بچتە بەغداد نابتە ئێستر. دە ڕیگە بدەن خەڵکی دڵسۆز و بەتوانا بێتە پیشەوە! تاکەی واز لە حەسادەت و ماستاوچیەتی ناهێنن؟! خۆزگە تەنها موحتاجی ماددە دەبوون، ڕوونە کە موحتاجی چەند دەرسیکی رەوشت و ویژدانیشن. ئەوانەش کە ستەمیان لێدەکرێت، با چیتر بیدەنگ و شەرمن نەبن. ئەوەی زوڵمی لێکراوە با بڵاوی بکاتەوە. خۆ ئەوە کەمترین کارە کە بیکات.

لینکی پۆست

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران