زۆربەی جار، هەتا کەسەکان دەوڵەمەندتر دەبن، هەستی هاوسۆزی و بەزەییان لاوازتر دەبێت و هەستی شایستەترین و بەرژەوەندی کەسیان بەهێزتر دەبێت. لەو کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە کە بەزمانی ئینگلیزیە، بەروونی دەرەنجامەکانی چەندین توێژینەوە دەخرێنە روو کەبەووردی باسی لایەنە تاریکەکانی زۆری پارەو مووچەی بەرز لەسەر رەوشتی مرۆڤەکان دەخرێنە روو.
كارەساتە لە ناو سیستەمی مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی ٢ مووچەی بەرزترین و نزمترین لەیەک فەرمانگە بگاتە ١٠ قات و هەندیک جار دەگاتە ٢٠ قات.
حەقی وایە توێژەرە کۆمەلایەتی و سایکۆلۆژیەکان لای خۆمانیش کامیرا لەسەر هیلەکانی زیبرای پەرینەوەی سەر شەقامەکانی ٦٠ مەتری و ١٠٠ مەتری دابنێن و تەمەشای هەڵسوکەوتی شۆفیرەکانی وەک وەنەوشە و پرادۆ و گی کلاس و ئەوانە بکەن و بەراوردیان بکەن لەگەڵ شۆفێرانی نیسان صەنی و مازدا ٣٢٣ و تۆیۆتا یاریس و بزانین ڕیژەی پابەندبوونی کامیان بەیاساکان زیاترە.
مەبەستی سەرەکی من لیرەدا ئەوەیە کەوا مەرج نیە زۆری پارە هەستی کۆکردنەوە و راوەستان لەکۆکردنەوەیت کەمبکاتەوە. زۆرجار ئەوانەی کە پارەیان زۆرە زۆر چاوچنۆکتر و بێ بەزەیترن لە فەرمانبەرێک کە مووچەکەی ناگاتە یەک ملیۆن دیناری مانگانە.
in Posts