وەرن بابەیەکەوە تێبینیەکانی نوسەری یابانی (نوبواکی نوتاهارا) لە کتێبەکەی لەسەر کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی عەرەبی (العرب وجهة نظر يابانية) بخوێنینەوە کەوا نزیکەی ٤٠ ساڵ لەگەڵ عەرەب ژیاوە و بزانین وا هەست ناکەی کە باسی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکات!
یەکەم: دین گرنگترین شتە کە فێری دەکرێت، بەڵام ڕێگری لە گەندەڵی ناکات، ئەوان زۆر دیندارن، و زۆر گەندەڵن.
دووەم: حکومەت بەجدی مامەڵە لەگەڵ خەڵک ناکات، بەڵکو گاڵتەیان پێدەکات و پێیان پێدەکەنێت.
سێیەم: هەستکردن بە خنکان و گرژی، تایبەتمەندییەکی گشتی کۆمەڵگا عەرەبییەکانە، گرژییەکی زۆر و نیگای شەڕانگێزانە شەقامەکان پڕ دەکەن.
چوارەم: لە کۆمەڵگایەکی وەک ئێمەدا - کۆمەڵگای ژاپۆنی - ئێمە ڕاستی نوێ زیاد دەکەین، لە کاتێکدا عەرەب ڕازییە بە گەڕاندنەوەی ئەو ڕاستیانەی کە لە ڕابردووی دووردا دۆزیویەتیەوە.
پێنجەم: کێشەی عەرەب ئەوەیە کە پێیان وایە ئایین هەموو زانستێکی پێبەخشیون! بیست ساڵ کەسێکم ناسی کە تەنها قورئان دەخوێند. وەک خۆی مایەوە، و نەگۆڕا.
شەشەم: بۆ ئەوەی لە هەڵسوکەوتی مرۆڤی ئاسایی عەرەب تێبگەین، پێویستە هەمیشە گرنگی بە چەمکەکانی حەڵاڵ و حەرام بدەین.
حەوتەم: عەقڵی ئێمە لە ژاپۆن ناتوانێت لەوە تێبگات کەی نووسەرێک ستایشی دەسەڵات یان تاکێکی دەسەڵاتدار دەکات. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەمەمان نییە. ئێمە سەرمان سوڕماوە لە دیاردەی ستایشکردنی حاکم، هەروەک چۆن سەرمان سوڕدەمێنێت لە بارکردنی وێنەی ئەو لە پۆستە جیاوازەکاندا وەک ئەوەی ئەستێرەی سینەما بێت. بە کورتی ئێمە لە پەیوەندی نووسەرانی عەرەب لەگەڵ حکومەتەکانیان تێناگەین.
هەشتەم: کۆمەڵگەی عەرەبی سەرقاڵی بیرۆکەی یەک شێوازە، هاوشێوەی یەک فەرمانڕەوا، بۆیە خەڵک هەوڵدەدەن بیرۆکە و جلوبەرگەکانیان یەکبخەن.
نۆیەم: زیندانییە سیاسییەکانی وڵاتانی عەرەبی قوربانییان بۆ گەل دا، بەڵام گەل خۆی ئەو ئازایانە دەکاتە قوربانی.
دەیەم: نەبوونی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگاکانیاندا زاڵە، عەرەب کاتێک موڵکی گشتی لەناو دەبات، پێیان وایە موڵکی حکومەت لەناو دەبەن نەک موڵکی خۆیان!
یازدەیەم: عەرەب هێشتا لە کاتی خوێندندا ستەم و هەڕەشە و لێدان بەکاردەهێنێت و دواتر دەپرسن کەی ئەو زوڵمە دەستی پێکردووە؟!
دوازدەیەم: پیاوە عەرەبەکەی ناو ماڵ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بەهاکەی زۆرترین بێت و بەرزی بکاتەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و سەرکردایەتی. لە دەرەوەش بەپێی سوود و توانا و جۆری کارەکەی مامەڵە دەکات. ئەم دوو فۆڕمە دژبەیەکانە زۆرجار لە ئەنجامدا جۆرەها دووڕوویی و فریودان و دووڕوویی لێدەکەوێتەوە.
سێزدەیەم: پێم سەیرە بۆچی لە جیهانی عەرەبیدا وشەی “دیموکراسی” زۆر بەکاردێت!
چواردەیەم: چەمکی شەرەف و شەرمەزاری زاڵە بەسەر چەمکی متمانە لە بوارە بەرفراوانەکانی ژیانی عەرەبیدا.
پازدەیەم: تێگەیشتم هاوڵاتی عەرەب موڵک و ماڵی گشتی بە دەسەڵاتەوە دەبەستێتەوە و لە ڕووی دەروونیشەوە لانیکەم لە نائاگایی خۆیدا تۆڵەی نەرێنی لە دەسەڵاتی ستەمکار دەکات و بە تۆڵەسەندنەوەکەی زێدی خۆی وێران دەکات.
شازدەیەم: چارەسەرکردنی کێشەیەک یان تێپەڕاندنی تاوانێک بە مانای دروستکردنی کێشەیەکی نوێ یان ئەنجامدانی تاوانێکی نوێ نییە. لەناو ئەوان ئەو حالەتە زۆر دووبارەدەبێتەوە.
.
.
حەڤدەیەم: داوای لیبوردن لە راستیاری دلشادانۆ دەکەم کەناوی کوردی باشوریشم لە کتێبەکەم نەنوسی. نەمدەزانی ئەوەندە لەوان دەچن 🤣 🤣