لەسەر نهێنیەکانی گەیشتن بە تەمەنی ١٠٠ ساڵی

گەیشتن بە تەمەنی ١٠٠ ساڵ ئاواتی زۆرینەی مرۆڤە. ٤ نهێنی گەیشتن بە ١٠٠ سال دوای تویژینەوەی زانستی لەسەر خەڵکی ٤ شوین کەوا دریژترین تەمەنیان هەیە دەخەینە ڕوو:

١- وەرزش ناکەن! بەڵی بەراستی، وەرزشەوان نین. ئەوان ناچنە ستۆدیۆکانی فیتنیس و شان و پیلیان هەرنەپەلمایە. یاریزان نین لەهیچ یاریەکی ئۆلۆمپی. لەجیاتی ئەوە، عەجول و بە جوڵەن. بەردەوام دەجوڵین. هەمووشیان لەیەک شت هاوبەشن، شاخەوانی و چێژوەرگرتن لە سروشت و هەوای پاک بە رینۆ ژمارە ١١.

٢- کەسانی روحانین وتە‌قسیکی دینی/روحانە پەیرەودەکەن وەک یۆگا، ئیکیگای، چونە پەرستگا و نویژکردن...هتد

٣- خواردن و خواردنەوەیان لە چوارچیوەی مەعقولە و خۆیان ناکەنە عەرەبانە دوای نانخواردن. ڕێجیم و مێجیم هەمووی درۆیە و یەک ریجیم نیە لەسەر زیاتر لە ٢% دانیشتوان بەباشی کاری کردبیت.

٤- هاوڵاتی کۆمەڵایەتین و هەست بە بەرپرسیارەتی کۆمەلایەتی دەکەن بەرامبەر دایک و باوک و مندال و خیزان و کۆمەڵگە و دەزانن دەبیت لەگەل کێ تیکەل ببن. هەموو دنیا دەزانی ئەگەر ٣ باشترین برادەرت لۆ نمونە مدرعەبوون، ٥٠% ئیحتمالی ئەوەی دابنی ئەتووش ببیە هەمەر

لینکی پۆست

بەغدای ئەمڕۆ و ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا