لەسەر نەخۆشی ئابوری تویلپماینیا

لەساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٤ هەرێمی کوردستان توشی ئافاتیکی ئابووری زۆر گەورە بوو کەوا زۆربەی خەڵک ئیستاش بەنەزانی بەسەردەمی زێرینی ئابووری کوردستانی لەقەڵەم دەدەن ئەویش نەخۆشی تیولپمەینیا/ خوی لالە، بەتایبەت لەکەرتی خانوبەرە. نرخی پارچە زەویەک لە هەندێک شوێنی کەلار و رانیە بۆ نمونە لەنرخی زۆر شوینی تیجاری لە بەرلین و وارشۆ ومەدرید ولشبۆنە گرانتربوو.

ئەصلی دیاردەکە دەگەریتەوە بۆ سالانی ١٦٢٠-١٦٣٧ ی هۆلەندا، کاتێک بە لێشاو خەلک روویان لە کرینی گوڵی تویلیپ/لالە کرد. بەشیوەیەکی ئەوها شیتانە کەوا داهاتی ساڵانەی هۆلەندیەکی ئاسایی ٢٠٠فلۆرینی هۆڵەندی بوو بەلام کار گەیشتە ئەوەی نرخی یەک گوڵی لالە بگاتە ٥٥٠٠ فلۆرین. بە ١٠ گوڵی لالە خانوەکت دەکری لە ئەمستەردام.

لەکۆتایی کە لە تەحەمولی کەس نەما ئەو گولە بکڕیت و خەڵک هەمووی بەیەکجار دەستیان بەچاندنی ئەوگولەکرد، نرخەکەی لە ١٦٣٧ هەرەسی هێنا و ئەوانەی کەوا وەبەرهێنانیان کردبوو لەو گوڵە لەنکاو خۆیان لەبەرامبەر حەقیقەتیک بینیەوە کە سەرومالیان لەبان دانا. ئەدی بیتکۆینیش وانەبوو؟

لینکی پۆست

ڕێگایەکی نایاب بۆ خێرکردن