لەسەر نەگونجانی پزیشک بۆ کارگێڕی و دارایی

چەندین ساڵە هاوار دەکەین، نابێت هیچ دکتۆرێک بەبێ بڕوانامەیەکی ئیداری ببێت بە بەڕیوەبەری نەخۆشخانە یاخود هەر پۆستێکی ئیداری تر لە وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت چونکە لەناو مەنهەجی خوێندنی ئەوان گرنگیەکی زۆر کەم بە چەمکی زانستی بەڕێوەبردن و دارایی دەدرێت.


ئەگەر خزمەتیان لە ٢٥ ساڵ کەمتر بوو وە تەمەنیشیان لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبوو، بۆ ئەوەی پۆستێکی ئیداری وەربگرن، دەبێت بەلانی کەم خاوەنی یەکێک لەو بروانامانە بن:

Master of Business Administration (MBA)/ Master of Health Administration (MHA).


هۆکاری سەرەکی خراپی بەڕێوەبردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان ئەوەیە کەوا ئەو دکتۆرانە دەکەن بە بەڕێوەبەر کە باکگراوندی ئیداری و دارایان زۆر لاوازە. ئەلحەقی، ئەوانیش تەخسیری ناکەن لە بەسوک سەیرکردنی دکتۆرەکانی ددانساز و دەرمانساز بەتایبەتی و ستافی پزیشکی بە گشتی. هەمیشە ململانێیەکی زەق دەبینی لەوەی دکتۆرەکان خۆیان بە پاشای نەخۆشخانەکان دەبینن و حساب بۆ قسەی ئەوانی تر ناکەن تا وەک خۆیان دکتۆر نەبێت. زۆربەیان لە هەفتەیەک ٣ رۆژ دەوام دەکەن: ڕۆژێکیان کلینیک، رۆژێک نەشتەرگەری و ڕۆژێکیش خەفارە. خەفارەکەش عادەتەن بەبەر مقیم و مقیم اقدم دەکەوێت، وەک ئەوەی وابێت ئەوانەی بەشەو نەخۆش دەکەون مافی چاودێری کەمتریان هەیە لەوانەی بەڕۆژ نەخۆش دەکەون. لە نەشتەرگەریەکانیش حوافزی خۆیان هەیە. هەمان بەزم و ڕەزمی وەزارەتی پەروەردە لەوەی منداڵی گوندەکان دەخاتە بەردەم مامۆستای بێ خیبڕە و هی شار ٢٠ ساڵ خیبڕە.


دەمیکە پێشبینی ئەوەم کردووە کە ڕێژەی ژمارەیی دکتۆرەکان بۆ نەخۆش لە کوردستان لە ستاندەردی خۆی دەردەچێت و ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە پێویستە. بۆ نمونە، لە ئەڵمانیا بۆ هەر ١٠٠٠ کەسێک لە دانیشتوان دکتۆرێک هەیە. لە ئەمریکا، بۆ هەر ١٠٠٠ کەسێک ٢،٦ دکتۆر هەیە. با وا دابنێین کەوا ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٦ ملیۆن کەس بێت، بە ستاندەردی جیهانی پیویستیت بەلانی کەم بە ٦٠٠٠ دکتۆرە. تۆ ساڵی ٦٠٠ دکتۆر تەخەروج پیبکەیت و ژمارەی دانیشتوانیشت بەو ڕیژەیە زیاد نەکات، لەماوەیەکی کورت ژمارەیان ئەوەندە زۆر دەبێت، کە خەڵک پیویستی پێیان نابێت و پسپۆریەکە وەک دەرمانسازی و ددانسازی و ئەندازیاری لێدێت. ئەوکات خەڵک بە لێشاو ڕوو لە ئابوری و بزنس دەکەن. باسی بەرزبوونەوەی هۆشیاری خەڵک و زیرەکی دەستکردیش ناکەم کە بەو زووانە ٦ دسیپلینی تەواوی پزیشکی لە سێدارە دەدات. حکومەتی هەرێمیش هەتا سەر بەردەوام نابێت لە دامەزراندنیان و ئەوانی تر ئیهمال بکات. هەرکاتێک بیکاتە دەرمانساز و ددانساز، ئەو ٢ پسپۆریە بەلانسیان هەڵدەستێت.


لە رووی داهاتیشەوە، باسی کوبا ناکەم کە زۆرترین ڕیژەی دکتۆری هەیە و داهاتی مانگانەی دکتۆرێک لەوێ ٥٠ دۆلارە. بەڵی ٥٠ دۆلار. با باسی چەند وڵاتێکی ئەوروپی پیشکەوتو بکەین کە زۆرتری ڕیژەی دکتۆری هەیە: یۆنان (٥٠ بۆ ٦٠ هەزار یۆرۆ لە ساڵیکدا)، پورتوگال (٣٠ بۆ ٥٠ هەزار)، چیک (٤٠ هەزار)، نەمسا (٦٠ بۆ ٩٠ هەزار). مانای ئەوەیە جیاوازیەکی رۆکێتی نیە لەگەڵ پسپۆریەکانی تر.

گرنگی پێدانی موچە لەکاتی خۆی