لەسەر میستەر ساندویچ (کاک لەفە)

ئەو ناوی سیریڤات ڤۆراڤێتە، کە بە میستەر ساندویچ (کاک لەفە) ناسراوە.

پێشتر بازرگانێکی فرە ملیۆنێری بەرز بوو، بەهۆی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی بەناوبانگی ئاسیا لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا مایەپووچ بوو. ئەو قەیرانە نەک هەر هەموو سامانی لێسەندەوە بەڵکو بە ملیۆنان دۆلار بە قەرزاریشی جێهێشت.

بەڵام ئەم هەموو کارەساتە نەیتوانی بیشکێنێت و نەیهێشت بە سادەیی ببێتە هەژار و بڕووخێت. کاک لەفە خۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە هەرچەندە تەمەنی لەسەرووی پەنجاکانیش بوو.

ژنەکەی لە شەوەوە تا بەیانی لەفەی دروست دەکرد و ئەویش لە بەیانی زووەوە دەچووە سەر شەقام بۆ فرۆشتنی لەفە.

زۆری نەخایاند بوو بە جێگای سەرنجی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان. بابەتی ڕەخنەگران و زۆرێک بە بینینی فرە ملیۆنێرێک کە لەسەر شەقام ساندویچ دەفرۆشت، چاویان زەق بۆوە..

بەڵام هیچ شتێک نەیتوانی ڕیگەی لیبگرێت. کاک لەفە خۆی لەو ڕێگەیەوە دووبارە پێدەگەیاند.

پاشان لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو کارەی کە دەیکرد، خەڵک وەک هاوسۆزی دەستیان کرد بە دۆزینەوەی کاک لەفە. ئەو کەرامەت و بوێری و ڕاستگۆییەی کە سریڤات هەوڵی دەدا بیپارێزێت، بەهیچ شیوەیەک هەوڵی فێڵکردن یان دزینی پارەی کەسێکی دیکەی نەدەدا. هەروەها هەوڵی دەربازبوونی لە دەست قەرزدەرەکانی نەدەدا. هەروەها ژیانێکی شەرمەزارکەری بەزیوێکی کەوتووی هەڵنەبژارد. بەڵکو هەوڵی ئەوەی دەدا خۆی جێگیر بکاتەوە، جارێکی تر لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە و قەرزەکانی بداتەوە و بە سەری بەرزەوە لە کۆمەڵگادا بژی.

کە خەڵک دەستیان کرد بە کڕینی ساندویچەکانی، فرۆشی کاک لەفە دەستی بە گەشەکردن کرد، پاشان بەرزبووەوە. لە لوتکەی ناوبانگەکەیدا، نازناوێکی خۆشەویستی بەدەستهێنا: میستەر ساندویچ.

زۆری نەخایاند میستەر ساندویچ بوو بە براندێکی تایبەت بەخۆی. کارەکەی لەسەرجەم تایلاند تەشەنەی کرد.

کاک سیریڤات جارێکی تر بوو بە ملیۆنێر. ئەمجارەیان بەناوبانگتر، و ڕێزی زۆری لێدەگیرێت.

مەگەر لەدایک بی کەوچکێکی زیو لە دەمیدا بێت، کەسێکی دەوڵەمەندی ڕاستەقینە هەر شتێک دەکات کە پێویستی پێی بێت لەسەری بمێنێتەوە. هەموو جارێک من دەیلێمەوە، تەنها زیرەکی نیە کەوا هۆکاری سەرەکی دەولەمەندی بێت، بەڵکو بەردەوامی و هەوڵدان سەرەکی ترین هۆکاری دەولەمەندیەکی راستەقینەن.

بیکەنە قاعیدە: زیرەکی سودیکی ئەوتۆی نیە ئەگەر بەکاری نەهێنیت بۆ باشترکردنی ژیانی خۆت و دەوروبەرت. هەوڵدان و کۆشش زۆر گرنگن. سەرجەم ئەوانەی کە لەلوتکەن لەجیهان سوپەر زیرەک نین بەو مانایەی کە ئای کیویان لەسەرووی ١٨٠ بێت.

لینکی پۆست

خاوێنکردنەوەی کێلگە کشتوکاڵیەکان لە کوردستان