دەگێڕنەوە لەسەردەمی کۆن ودوای تێکشکانی کەشتیەکەیان، کۆمەڵێک کەس لە دوورگەیەک گیر دەخۆن کە لەنێوان دوورگەکە و وشکانی کەنداوێکی تەنگ هەیە. هەریەک لەوان چەرمێکی ورگی ئاژەڵی پێیە کە خواردنی تێدایە. دوای تەواوکردنی خواردنی ناو ئەو چەرمانە ئەو کەسانە هەوڵ دەدەن بەرەو وشکانی بپەڕنەوە، ئەگەر نا دەمرن لەبرسان. یەکێک لەوان فوو لە چەرمەکەی دەکات و بەجوانی دیبەستێتەوە. خۆی بە دەریا دادەدات و بە سەرکەوتوویی دەپەڕێتەوە. ئەوانی تر هەمان کار دووبارە دەکەنەوە و بەسەرکەوتووی دەپەڕنەوە.
کۆتا کەس نە چەرمەکە بەجوانی پڕدەکات نە بەجوانی دەیبەستێتەوە. دەگاتە ناوەڕاستی دەریا و هەوا بەتاڵ دەبێت و خەریک دەبێت نوقم بێت. هاوار دەکات، خەڵکینە بەهانام وەرن. چاوەڕێی چ دەکەن؟ خەڵک پێی دەڵێن: چەرمەکەی ئێمە لەهی تۆ باشتر نەبوو، بۆچی بەجوانی فوت تێنەکرد و نەتبەستەوە؟ ئەو کەسە دەخنکێت!
تۆش ئاگاداربە، وەک ئەو کەسە نەخنکێیت. ئەو هزرەی "قوربانی بوون" واز لێبێنە و خۆت بۆ تەنگژەکانی ژیان بەجوانی ئامادە بکە. بەس بەهانە بۆخۆت بهێنەوە. بەسە پرتە پرت و گیانی ژەهراوی و نوزە نوز. کەڵەکەبوونی کێشەکان لەسەرمان زۆربەی کات هۆکارەکەی خۆمانە.