لەسەر میللەتی گەوج

چیرۆکی سێبەری کەرەکە و میللەتێکی گەمژە

دەگێڕنەوە کەوا فەیلەسوف و وتاربێژی بەناوبانگی یۆنانی "دیمۆستینیس" لەسەر بابەتێکی زۆر گرنگ بانگەشەی بۆ هۆشیارکردنەوەی میللەت دەکرد. دەیبینی ووردە ووردە خەڵکەکە لێی بێزار دەبن و دەموچاویان گرژ و مۆن دەبی و خەو دەیانباتەوە.

لەپر و لەسەر بڵندگۆیەکە دیمۆستینیس هاواری کرد: خەڵکینە گوێبگرن، بەنیازم چیرۆکیکی زۆر پێکەنیناویتان لۆ باس بکەم. هەمووی یەکسەر چاویان زەق بۆوە و قیت بوونەوە.

هەبوو نەبوو! دنیا چلەی هاوینە، کابرایەکیش دەیویست بگاتە گوندیکی دوور، بەناخێری گیانی کەرێکی لەخاوەن کەرێکی کاروانچی بەکرێ گرت. سواری کەرەکە بوو بەڵام ووردە ووردە لەسەر پشتی کەرەکە هەستی زیاتر بەگەرما دەکرد. هەندەی پێنەچوو؛ لۆ ئەوەی لە سێبەری کەرەی بروات نەوەک ئە هەتاوە پشتی بسوتێنی، لەسەر کەرەی هاتەی خوارێ و لەتەنیشت کەرەکەی دەرۆیی.

کابرای خاوەن کەر کە ئەوەی دیت، زۆر تووڕە بوو. هێرشی کردە سەر ئەو برادەرە و دەمەقاڵی دەستی پیکرد.....

لەوکاتە دیمۆستینیس لەسەر بلندگۆیەکە هاتە خوارێ و میلەت بەیەک دەنگ هاواری کرد: چیرۆکەکە تەواوکە ئەو دەمەقاڵیە لەسەر چ بوو بەرەو چ ئاقارەک دەڕوات؟

دیمۆستین پێی گۆتن: هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی میللەتیک گوێ لەو چیرۆکە بێ بایەخە بگرێت و گوێ لە بابەتی زۆرگرنگتر نەگرێت، میلەتێکی گەمژە و سەرلێشیواوە. ئێوەش گەمژە و سەرلیشیواون.

ئەم پۆستە ئاراستەی هەموو ئەو کەسانەیەکە:

١- دۆڵمەخواردن و قاوە خواردنەوە دەکاتە پۆز لەسەر تۆرە کۆمەلایەتیەکان
٢- وینەی کەسوکار و ناسیاوی لە هۆبەی عەمەلیات دەکاتە بابەت بۆ ئەوەی لایک کۆکاتەوە
٣- ئینگلیزی زانین و رۆشنبیری دەکاتە مرادفی یەکتر و دووبارە پۆزی لەسەر تۆرەکۆمەلایەتیەکان پی لیدەدات
٤- کچەکانی تویتەر، ئەوانەی ئەو پلاتفۆرمە بۆ خۆ عەرزکردن کردن نەک بۆ دەربرینی راوبۆچوون بەکاردەینن
٥- ئەوانەش بەشان و باڵی خۆیان هەڵدەدەن و لەبن بورجی ئیڤل یان
لەدەوروبەری کەعبە رەسمەکت لۆ دەگرن و دنیا و دینت پیدەفرۆشن.
٦- تیکتۆکچی و سناپچیە رووکەشچیەکان

ئامۆژگاری باوک بۆ کوڕ