لەسەر موسی ئۆککام


"Occam’s Razor" بنەمایەکی فەلسەفییە کە دەڵێت سادەترین ڕوونکردنەوە زۆربەی کات باشترین و ڕاستترینە.

ئەگەر لە مراوی بچێت و وەک مراوی مەلە بکات و وەک مراوی کواک کواک بکات  دەڵێت، ڕەنگە مراوی بێت. نەک قازێک کە خۆی کردبیتە مراویەک و دزەی کردبیتە ناو مراویەکان. دڵنیابە، ئەو گریمانی ئەوەی قازێک ڕیگەی هەلەکردبێت، قەزەم دەرچووبێت، قورگی گیرابیت بوونی هەیە. ئێمە ناتوانین ئەوە ڕەت بکەینەوە کە ڕوو نادات. بەڵام توخوا کامیان مەقبول ترە؟

وادابنێ خوانەخواستە توشی روداویکی هاتووچۆ دێیت. چەند ئەگەریک هەیە کە هۆکاری رووداوەکەی هاتووچۆیە.

یەکەم ئەگەر: خەریکی مۆبایل بووی و لەپڕ ئاگات لە لێخورین نەماو چویە سەر خۆڵ و وەرگەرای.

دووەم ئەگەر: یەکێک لە پلاکەکانی ئۆتۆمۆبیەلەکەت تێکچوو، مەکینەکە تاکی دەکرد. کە مەکینە تاکی کرد، سەیارەکە دەستی بە لەرزین کرد. لەرزینەکە تەکەری سەیارەی شل کردەوە. تەکەر بەنزەکانی توشی خواردن کرد. کە بەنزەکان توشی خوران هاتن سەیارەکە ستۆپی نەما. ئەگەرنا بچیە سەرخۆڵیش سەیارەکە نابێت وەربگەریت.

کام لەو دوو ئەگەرە نزیکترە لە تەفسیرکردنی هۆکاری ئەو رووداوەی هاتوچۆ؟ هەردووکیان راستن بەڵام وەرگرتنی ئاسانەکە نزیکترە لە ئەصلی هۆکاری وەرگەران.

بۆیە هەمیشە باشتر وایە ئیشەکان لەخۆمان ئالۆز نەکەین. لەهەر هاولاتیەک لەو کوردستانە دەپرسی هۆکاری کێشەکانی کوردستان چیە؟ دەتهینی و دەتبا و لەئاخیری دەیبەستیتەوە بە چەندین بیرۆکەی موئامەرەی عەجیب عەجیب. خۆی لەخۆشیدا هۆکارەکەی زۆر ئاسانە: فەرمانرەوایی کوردستان لەسەر مۆدیلی میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران.

لینکی پۆست

لەسەر پەیوەندی ئاسایش بە دامەزراندن