لەسەر مۆراڵی جەماعەتی حەماس

٨٣٦ ساڵ لەمەوبەر، لەشەری نیوان موسوڵمانەکان و خاچ پەرستەکان، دوای ئەوەی شەوێک موسوڵمانەکان لەکاتی شەرەکە کۆمەڵیک کەس بەدیل دەگرن، لەنیوانیان کچی ژنێک دەبێت. ژنەکە کە دەزانێت، دەست بەگریان و لەخۆدان دەکات. بۆ گەراندنەوەی کچەکەی، خاچ پەرستەکان ئامۆژگاری دەکەن کەوا راستەوخۆ بچیت بۆ لای صلاح الدینی ئەیوبی.


بەهەر شیوەیەک بێت خۆی دەگەینتە لای صلاح الدین و بە گریانەوە چیرۆکی بەدیل گرتنی کچەکەی بۆ صلاح الدین دەگێڕێتەوە. صلاح الدینیش داوا لە یەکێک لە پاسەوانەکانی دەکات کچەکەی بۆ بدۆزنەوە و بۆی بهێننەوە. دوای نزیکەی ٢ کاتژمیر پاسەوانەکە بە کچەکەوە دەگەڕیتەوە و صلاح الدین لەسەر شانی پاسەوانەکەی دەهێنیتە خوارەوە و بەگریانەوە داوای لیبوردنی لێ دەکات. هەموان لەو ساتە دەگرین. ژنەکە و کچەکە بەسەلامەتی دەدرێنەوە دەستی خاچ پەرستەکان.


ئەگەر فەلەستینیەکانی ئەمڕۆ خاوەن مۆرالیکی ئەوها بەرزبان، قەت ئیسرائیلیەکان نەیان دەتوانی بەسەریان دا زاڵ بن. ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان لە هێنانە سەر شاشەی ٣ ئافرەتی جولەکەی بەدیلگیراو، نزمترین خاڵە لە مێژوی مۆراڵی ئێمەی موسوڵمان. داوەشێن باشترە لەوەی خۆیان بهێننە ئەو ئاستە. ئەکیدم هەموتان چیرۆکی ئەو کابرایەتان بیستووە کە چەندین جار مارێک رزگار دەکات و لەهەر جارێک کە رزگاری دەکات پیوەی دەدات. بەڵام ئەو هەر رزگاری دەکاتەوە. کەلێی دەپرسن بۆ رزگاری دەکەی کاتێک ئەو پێوەت دەدات، وەلام دەداتەوە و دەڵێت راستە غەدر لە سروشتی ئەوە، بەڵام خۆ نابێت لە سروشتی من بێت. جیاوازی نیوان من و ئەو مارە ئەوەیە.


سەقەتترین هاوکێشەی حکومی