لەسەر مۆڕاڵی دکتۆرەکان

بەداخەوە بۆ مۆراڵی زۆربەی دکتۆرەکان!

زیاتر لە روانگەی فرۆشیار و کڕیار سەیری کەرتی تەندروستی دەکەن لە کوردستان. ئەوەش دیاردەیەکی جیهانیە هەتا رادەیەک. بە نەفەسێکی لەخۆباییانە دین و دەچن و وەک ئەوەیە ئیمە لێیان پارابینەوە کەوا ئەوان بچن لە سکولی پزیشکی بخوێنن و منەتی ریکۆردی دەرەجە کەزیاتر ریکۆردی دەرخیات/میمۆریە لەسەر ئیمە حساب دەکەن.

هەتا زیرەکی دەستکرد دێت و زۆریک لەوکارانەی کە ئیستا لە دووکانەکانیان (عیادەکان) و سوپەرمارکیتەکانیان (نەخۆشخانە تایبەتەکان) لێوەردەگریتەوە و بایۆتەکنەلۆجی (کە زۆربەی دکتۆرەکان زۆر کۆرەوارن لە تەکنەلۆجیا و لە ١٠٠ دکتۆر ٥ دکتۆر نازانیت ٥ کۆدی بەرنامەیەکی بەرمەجە بنوسیت) لەسەر شانۆی ئەو پیشە پیرۆزە دەیانهینێتە خوارێ!

دیسان تەکنەلۆجیا و شۆڕشی پیشەسازی بەرپرس دەبیت لەبەرزکردنەوەی ئاستی مامناوەندی تەمەن و تەندروستی (نەک دکتۆرەکان). هەروەک وابووە و واش دەمینیتەوە.

سیاسەتی حکومەت لەسەر زاری مارگرێت تاتشەر