لەسەر مانفرێد ڕۆمڵ

ئەرێ بۆ کەس عەقلی بەوە ناشکێت بێت باسی دوو سەرۆک شارەوانی/قایمقام/پارێزگاری نمونەیی لەجیهان بکات بەشکو ئەوانی خۆمان دەرسی لێوەربگرن؟ کارێکی باش دەکەین لەجیاتی قسەوقسەڵۆک و ڕەخنە و مەخنە بێین نمونەکانیان بۆ باس بکەین ئەوجا ئەوان سەربەستن لەوەی کە سودی لیوەردەگرن یاخود نا.


بەڕای شەخصی خۆم، لەوانەیە من مانفرێد رۆمل، کوری جەنەرالی ناسراوی ئەڵمانی ئێرڤین رۆمێل زۆر بەلاوە باش بێت. مانفرێد تەمەنی ١٥ ساڵ دەبێت کە باوکی ئیوارەیەک بە شبرزەیی دەگەرێتەوە ماڵەوە و ڕادەکاتە ژوری دایکی لە قاتی سەرەوە. مانفرێد خۆی بۆ ناگیرێت بەدوای باوکی ڕادەکات. دوای ١٥ خولەک باوکی لەژووری دایکی دێتە دەرەوە ودەستی مانفرێد دەگرێت وپێیرادەگەیەنێت کەوا دوای چەند خولەکێکی تر دەبێت بمرێت. هیتلەری گەمژە وای مەزندە کردووە کەوا دەستی هەبوبێت لەپلۆتی کوشتنی. لەبەردەرگا دوو ژەنەرال راوەستاون کەوا ژەهریان پێیە و لەماوەی ٣ چرکە دەیکوژن. ئەو بەمەرجی ئەوان رازی بووە کەوا ژەهرەکە بخوات بەڵام مانفرید و خێزانی سەلامەت بن. ئەوانیش گفتی ئەوەیان داوە هەتا ئەوکاتەی خێزانەکەی ئەوە بە نهێنی دەشارێتەوە، دەست بۆ هیچیان نەبەن.


نازیەکان نامێنن و سەردەمێکی نوێ دێتە کایەوە. مانفرێد گەورەدەبیت و وردە وردە بە پەیژەی خویندن و خزمەت دەگاتە لوتکە. تا ساڵی ١٩٧٥ دەبێتە پاریزگاری شتوتگارت و لەو پۆستە دەمێنێتەوە هەتاکو ساڵی ١٩٩٦. مانفرید دەبیتە پرۆفیسۆر و بیرمەندیکی گەورەی ئەڵمانی. لەهەمان کاتیشدا دەبێتە یەکێک لەباشترین و خۆشەویستترین پاریزگارەکانی ئەڵمانیا.


پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە؛ مانفرێد چۆن توانی کەسبی خۆشەویشتی ئەو خەلکە بکات؟ وەڵامەکەی لەو وانانەی خوارەوەیە بەکورتی:


نزیکبوونەوە لە خەڵک: مانفرێد ڕۆمێل بە دەستڕاگەیشتن بە خەڵکی شتوتگارت ناسرابوو. بەردەوام لەگەڵ هاوڵاتیان کۆدەبووەوە و گوێی لە نیگەرانییەکانیان دەگرت و کراوە بوو بۆ پێشنیارەکانیان.


هاوسۆزی و بەزەیی: مانفرێد هاوسۆزی و بەزەیی بۆ دانیشتوانی شتوتگارت نیشان دا، بەتایبەتی لە کاتە سەختەکاندا. سەردانی ئەو گەڕەکانەی کرد کە بەهۆی کارەساتەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە و پشتگیری دەکردن.


هاوکاری و کۆدەنگی-دروستکردن: مانفرێد لێهاتوو بوو لە دروستکردنی کۆدەنگی لە نێوان گروپە جۆراوجۆرەکانی شارەکەدا.


بەرپرسیارێتی دارایی: مانفرێد بە بەڕێوەبردنی دارایی وریا ناسرابوو، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری ئابووری شارەکە.


پلاندانان و بەردەوامیی شارەکان: گەشەسەندنی شتوتگارت لە سەردەمی مانفرێددا بە گرنگیدان بە پلاندانانی شار و بەردەوامیی دیار بوو. ئەو پەرەی بە شوێنە سەوزەکان و گواستنەوەی گشتی و پاراستنی شوێنە مێژووییەکان دا.


بەڕێوەبردنی قەیرانەکان: سەرکردایەتی مانفرێد لە کاتی قەیرانەکاندا، وەک کارەساتی سروشتی و دابەزینی ئابووری، توانای خۆی نیشان دا بۆ ئارامگرتن و بڕیاردانی ژیرانە.


پابەندبوون بە پەروەردە: مانفرێد تایبەت بوو لە باشترکردنی پەروەردە لە شتوتگارت و پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی بەرزکردنەوەی کوالیتی قوتابخانەکان کرد.


دیدگای درێژخایەن: مانفرێد دیدێکی درێژخایەنی هەبوو بۆ گەشەپێدانی شارەکە و بەدرێژایی ساڵان کاری دەکرد بۆ بەدەستهێنانی.


گشتگیری کولتووری و کۆمەڵایەتی: شتوتگارت لە ژێر سەرکردایەتی مانفرێددا هەمەجۆریی کولتووری لە باوەش گرت و گشتگیری کۆمەڵایەتی بەرەوپێش برد.

لەسەر پۆنیەنتێ ئەلمیرێنزە