لەسەر منداڵەکانی گریندایزەر و عادل ئیمام

لەناوەڕاستی ٧٠ کانی سەدەی ڕابردوو، حکومەتی بەعسی عیراقی و بەمەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگەی تەریب و ملکەچ، هەڵسا بەدابەشکردنی زەوی رووبەر ٤٠٠-٥٠٠ مەتر دووجا بەسەر فەرمانبەرەکانی خۆی و دابڕینی ئەوان لەناو کۆمەڵگە و دورخستنەوەیان لە ڕۆشنکردنی فکری خەڵک. ئەو سەردەمە ڕیژەی نەخوێندەواری بەرز بوو بەڵام کوردایەتی لەناو خەڵک زۆر بەهێز بوو.

دابرینی توێژی خوێندەوار لە کۆمەڵگە و دورخستنەوەیان بووە هۆکاری ئەوەی کەوا زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لەو خانوانە لەدایک بوون، لەرزۆک و ترسنۆک و کەسانی ڕاڕا و سەلبی و هزر ژەهراوی و نێگەتیڤ دەربچن. سەقافەتی خەڵک بە سەیرکردنی ئەفلام کارتۆنی گریندایزەر و تەمەشاکردنی فیلمە ئیکسترا سەقەتەکانی عادل ئیمام بپێون. بەداخەوە دەمێکە بەزۆربەیان دەڵێم خزمەکانی عادل ئیمام و گریندایزەر. زۆر بە زەحمەت سەرکردەیەکیان لێ دروست بوو. هەمیشە لە قوتابخانەکانیش ڕۆلی مراقب سری و قدوەیان پێدەدان. ژیریەکی گێلانە بەتامی ملکەچیەکی کاراکتەر لەرزۆک.

ئەو فەرمانبەرانە هەزاران دیناریان بە عەقاری وەرگرت و خانویان پێدروستکرد. هەتا ئێرە، لەوانەیە وابزانی کەوا حکومەت کارێکی زۆر باشی لەگەڵ کردن. بەڵام بەداخەوە، ئەو تەجروبەیە کۆپیکردنی تەجروبەی دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر ئەفسەرە دڵسۆزەکانی یەکێتی سۆڤیەتی داپلۆسێنەر. دووبارەکردنەوەی هەمان مۆدێلی بێریا و ترۆتسکی و خروشۆف و بریجنێڤ بوو کە کۆمەڵگەی تەریبیان بۆ دڵسۆزەکانی خۆیان دروست دەکرد. بەهیچ شێوەیەک حکومەت خانوی نەدەدا کەسێک ئەگەر لینینیست نەبێت، ئەگەر نا نابێت دژە لینین یان مارکس بێت.

شیرازەیەکی کۆمەڵایتی سەیر و عەجیبیان هێنا ناو خێزانەکان کە زۆر ئاسایی بوو لە خێزانێک برا لەگەڵ برا لەسەر هێلکە و ڕۆنێک ١٠ ساڵ قسە لەگەڵ یەک نەکات. نیوەی شاریان پێ زۆنی "رەوشت لاواز" بوو. نەیاندەوێرا پیاسەیەک بۆ گەرەکێکی ئەو شوێنانە بکەن. من ناڵێم هەموو لایەنێکی تەیراوە باش بوو وە هەموو لایەنێکی حەی ضباط/صدام خراپ، بەڵام بە دڵنیایەوە دەتوانم بڵێم زۆربەی منداڵەکانی بەناو دایک و باوک موسەقەفەکانی ئەو سەردەمە کە خۆیان بە ٤-٥ بنکە پرتەقاڵ و سندی لەماڵ هەڵدەکێشا، کەمترین مەوقیفی کوردایەتیان لەدوای خۆیان دروستکرد. ئەوان ژیانێکی خۆپاراستن و مەوقف وەرنەگرتنیان هەڵبژارد تا ئیستاش لەگەڵ وەهمی خۆبەرزبینین بە سەیرکردنی گریندایزەر و عادل ئیمام لەمنداڵی بژین.


مەعقولە حکومەتی خۆمان لەسەر هەمان سیاسەت زەوی دابەش بکات؟ ئەوەی کاسب بێت مافی زەوی وەرگرتنی نیە؟ پارچە زەویەک بەوان ڕانەبینن، هەر فەرمانبەر فەرمانبەر. کۆمەڵگە لەباریەک بۆ لێک هەڵدەوەشێنی؟ بۆ تەجروبەی دانمارک نابینن دەچن تەجروبەی بەلچیکا و دەوروبەری پاریس دووبارە دەکەنەوە؟ کوا ڕۆڵی پەڕۆشۆرە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆکان لە شیکردنەوەی ئاسەواری ئەو جۆرە سیاسەتانە و کوانێ ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان؟

Activate to view larger image,

بانگەوازێکی بەپەلە لە ابن خەلدونەوە (١٣٣٢ - ١٤٠٦) بۆ پلاندانەرانی هەولێر