لەسەر مامۆنیزم

مرۆڤی سەردەم وەک رۆبۆتێکی بایۆلۆجی

لەسەردەمی ڕایخی ٣ لە ئەوروپا و ئەلمانیا چەمكی مامۆنیزم وەک پراکتیسێک بەتەواوی قبولکرا. مامۆنیزم مانای شارستانیەتی سەروەری کۆمپانیا و پارە. هەر ئەوەیە کەوا دنیای ئەمرۆی لەسەر دەروات. پارە بویتە بەدیلی دین. زۆر زیرەکانە تونرا مرۆڤ لە خواپەرستی بۆ سامان پەرستی بگۆرن و قیاسی سەرکەوتنی کەسیک بە پارەی ناو گیرفانی بکرێت. نمونەش زۆر زۆرن.

نمونەیەکی زیندوو لەسەر رۆبۆتی بایۆلۆجی...

لە زۆربەی ولاتە پێشکەوتوەکان، کە مرۆڤێک دەبێتە فەرمانبەری یەکێک لە کۆمپانیاکان، یەکەم کار کە پێی هەلدەستێت کرینی سەیارە و خانوو و شتی ترە بەقەردی ئیئتمانی. ئەو قەردە لە ٢ بەش پیک دیت، پارەکە و بری قازانجی سەر پارەکە. قازانجی سەر پارەکە بەرێژەی سەدیە کە رێژەی فائیدەی پێدەلێن. ئەو رێژەیە ساڵانە تەنها لەسەر پارەی قەردەکە نا، بەڵکو لەسەر پارەی قەردەکە و قازانجەکە حساب دەکرێت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ ١٠٠ دۆلار بە فائیدەی ساڵانەی ١٢% قەرز بکەی، ساڵی دابێت دەبێت ١١٢دۆلار بدەیتەوە. خۆ ئەگەر نەیدەیتەوە، ساڵی دووەم دەبێت ١٢% ی ١١٢ دۆلارەکە بدەیت. ئەی ئەگەر بۆ کرینی خانویەک پیویستیت بە ٢٠٠،٠٠٠ دۆلاری قەرد بوو؟ ئەوکات ئەگەر سالیک دواکەوی لە دانەوەی و لە کۆتایی ساڵی دووەم، دەبێت ٢٥٠،٨٨٠ دۆلار بدەیتەوە بانک. بەو شیوەیە ئەو فەرمانبەرە داماوە بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر ئەو قەرزە یەک لەسەر یەکانە، ناوێرێت کۆمپانیا بەجێبهێڵیت. چاک دەزانێت کەوا ئەو تازە رۆبۆتێکی بایۆلۆجیە بەدەست کۆمپانیاکە. ئەوەش خۆی لەخۆیدا جۆریکی مۆدیرنە لە کۆیلایەتی. جاران کۆیلایەتی بە خاونداریەتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەپیورا، ئیستا کۆیلایەتی بە خاوەنداریەتی کۆمپانیا و خاوەن سەرمایە بۆ فەرمانبەرەکان (کە ناوێکی مۆدیرنی کۆیلایەتیە) دەپیورێت.

لینکی پۆست

دەوڵەمەندی و پیزا