وانەیەکی بەبازارکردنی زیرەک و بەگەمژەکردنی بەکۆمەڵ
"مەشخەڵی سەربەستی" دەستەواژەیەکە کە برازای فرۆید ئێدوارد بێرنەی بەکاری هێنا بۆ ئەوەی قەناعەت بە ژنانی ئەمریکا و جیهان بکات کە جگەرە بکێشن. ئەوەش نمونەیەکی زۆر زیندووی بە گەمژەکردنی بەکۆمەڵە.
سەرەتای چیرۆکەکە لەوە دەست پیدەکات کە جۆرج هیڵ (سەرۆکی دامەزراوەی توتنی ئەمریکی) داوا لە بێرنەی دەکات کەوا رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی قەناعەت بەو توێژە بهێنێت جگەرە بکێشێت. لەبەرئەوەی لەو سەردەمە جگەرە رەمزی پیاوسالاری و دەسەلاتی پیاو بوو، ئەو ژنانەش کە جگەرەیان دەکیشا زۆر بە چاویکی سووکەوە لەلایەن کۆمەلگە سەیردەکران.
جۆرج بە بیرنەی گۆت کەوا نیوەی بازاریان لەدەست دەدەن. بیرنەیش دواتر راویژی بە ئەپریل کرد کە ئەویش تویژەریکی سایکۆلۆژی بوو لێی پرسی جگەرە چ دەگەیەنێت بۆ ژنان. ئەو بە بیرنەی گۆت، جگەرە رەمزی پیاوەتی و دەسەلاتی پیاوە، ئەگەر ریگەیەک بدۆزێتەوە کە قەناعەت بە ژنان بهێنێت کە جگەرەکیشان تەحەدای ئەو پیاوسالاریەیە، ئەوکات ژن لەسەرتاسەری ئەمریکا دەست بە جگەرە کێشان دەکەن.
هەموو سالیک لە نیۆیۆرک بەبۆنەی جەژنی هەلسانەوەی مەسیح کە بەئیستەر ناسراوە، بە سەدان هەزاری لە جەماوەری ئەو شارە دەرژانە سەر شەقامەکان و مەسیرەی ئیستەر دەستی پیدەکرد. لە ساڵی ١٩٢٩ کۆمەلێک لە ئافرەتی بەرچاو و دەولەمەندو ناسراوی قەناعەت پێهێنا کەوا پاکەتی جگەرە لەژێر تەنورەکانیان بشارنەوە و بچنە ناو مەسیرەکە. بەیەک سینگالی ئەوهەمووی بەیەکجار جگەرە دەردەینن و دایدەگیرسێنن.
لەلایەکی دیکەوە بێرنەی بە گروپیک لە رۆژنامەوانەکانی گۆت کە بیستیتی کۆمەلێک ژنی ناسراوی یاخی و ستەملیکراو بەشدارن لە مەسیرەکە و هەموان بەتەمان لەیەک کاتدا "مەشخەڵی سەربەستی" دابگیرسێنن. بەو شێوەیە، وینەی ئەو ژنانە بە جگەرەوە کە رەمزی تویژێکن داوای یەکسانی دەکەن لەلاپەری یەکەمی زۆربەی رۆژنامەکان نەک لە نیویۆرک، بەلکو لەسەرجەم ئەمریکا بلاوبویەوە.
لەوخالەوە و بەیەک جولەی زیرەک وایکرد کەوا ژنی جگەرەکێش ببێتە سیمبولی ژنی سەربەست و ئەوانەی کە داوای یەکسانی ماف دەکەن. ئەو بیرۆکەیە هەتاکوو ئەورۆش لەلایەن بەشیک لە ژنان راستە.
in Posts