لەسەر مەسەلەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و چارەسەرێکی لەدەستدانی هێزی کرینی دینار

لە کۆتایی ٢٠٢٠ ەوە نرخی دینار کە بەڕێژەی زیاتر لە ٢٠% دابەزی حکومەتی هەرێم بەبێ هیچ هەوڵێک بۆ پاشەکەوتکردن یانەسیبێکی بۆ دەرچوو کە بارستایی سەرجەم خەرجیەکانی تایبەت بە مووچەی لەسەرشانی ٢٠% و زیاتر کەمکردەوە. ئیستا کە نرخی دینار زیاتر لە ١٠% دابەزی بەهەمان نەفەسی کۆتایی ٢٠٢٠ هەلسوکەوت دەکات و ئەوەش هەڵەیەکی ئابووری کورتبینی گەورەیە. وادەزانێت ئەگەر مووچەی فەرمانبەران کەمبکریتەوە دەتوانێت ئابووری وڵات بەرەوپێش ببات. وەکو خاوەن ماڵیک تەصەروف دەکات کە رۆژانەی مندالەکانی ٣٠% کەمکرابیتەوە. نازانێت ئەگەر رۆژانەی مندالەکان کەمبکەیتەوە خاوەن دوکانەکەی جیرانی خۆی ئیشەکەی سست دەبێت. کە ئەویش ئیشەکەی سست بوو، قەصابەکەی ئەوسەری گەرەکیش ئیشەکەی سست دەبێت، قەصاب ئیشی سست بوو پێلاوفرۆشیش ئیشی سست دەبێت (چونکە ئەوکات ٢ جار بیردەکاتەوە هەتا پیڵاوەکەی دەگۆرێت) هەتا وەک تفی سەربەرەوژێر لەکۆتایی خاوەن ماڵ زەرەرمەند دەبێت. هەمووی لەوەهات کەوا لەجیاتی ئەوەی ٥٠٠٠ دینار بداتە ٥ مندالەکەی وەک رۆژانە، کردیە ٢٥٠٠ دینار.
 
لەراستیدا ئەو کەمکردنەوەی ٣٠%ە لە تەقەشوفێکی سوتفە زیاتر هیچی تر نیە. گشت تەقەشوفێکیش ڕاوەستانی بازاری بەدواوەیە. هەربۆیەش کە لەوڵاتان نرخی دراویان بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت یەکسەر حکومەت مووچەی فەرمابەرانی بەریژەیەکی گونجاو زیاددەکات. ئەوە تەجروبەی تورکیایان لەبەردەمیە و بابچن بپرسن؛ لەوەتەی نرخی لیرە دابەزیە حکومەتی تورکیا بەریژەی چەند مووچەی بۆ فەرمابەرانی کەرتی گشتی زیادکردیە و چۆن سەقفی کەمترین داهاتی بە ڕیژەی ٥٥% زیادکردیە.
 
لێرەدا ئەمن ناڵێم حکومەتی هەرێم موچە زیادبکە چونکە دەزانم کە نایکات! بەڵام قەردی پاشەکەوتی سەرشانت بەو ١٠%ی هەستانی دۆلار بدەوە کە وەک بیتاقە لۆت دەرچووە! بەجۆرێک، حەقە گشت فەرمانبەرێک لەگەل موچەکەی، نسبەی موچەی مانگێکی پاشەکەوتکراوی بدرێتەوە بە هاوکێشەیەکی ئابووری گونجاو کەوابکات زۆرترین پارەی کەسێکی خاوەن موچەی ٦ ملیۆنی لەئیستادا رێژەی ئەو قەردەی کەوەریدەگریتەوە لە ٥% ی پارەی پاشەکەوتکراوی تیپەرنەکات و کەسێکی خاوەن موچەی ٦٠٠ هەزاریش ریژەی قەردەکەی کەوەریدەگریتەوە بگاتە ٥٠%ی موچەی پاشەکەوتکراوی یەک لەدوایەکی مانگەکانی.
 
بۆ نمونە، وادابنێین ئەو کەسەی کە موچەکەی لەمانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٧ سێ ملیۆن بووە و حکومەت ٢ ملیۆنی کردیتە پاشەکەوت، ٢٠%ی دوو ملیۆن دەکاتە ٤٠٠،٠٠٠ دینار، ئەو ٤٠٠،٠٠٠ دینارە لەمانگی ٢ی ٢٠٢٣ لەسەر موچەکەی ئیستای خۆی دەبیت وەربگریت. ئەوکەسەی کەلەمانگی ٢ی ٢٠١٧ موچەکەی ٦٠٠،٠٠٠ دینار بووە و حکومەت بڕی ١٥٠ هەزاری کردیتە پاشەکەوت و ئەوکات ٤٥٠،٠٠٠ ی دایتێ، ٥٠%ی ١٥٠،٠٠٠ دەکاتە ٧٥٠٠٠ دینار. واتە لەمانگی ٢ ی ٢٠٢٣ دەبیت ٧٥٠٠٠ دینار لەسەر موچەکەی خۆی وەربگریت. ئەوەش کە لە مانگی ٢ی ٢٠١٧ موچەکەی ٦ ملیۆن دینار بووە و حکومەت ٣ ملیۆن دیناری دایتێ، و ٣ ملیۆنی لۆ کردیتە پاشەکەوت، لەمانگی ٢ی ٢٠٢٣ دەبێت ٥% ی ٣ ملیۆن وەک ئیزافە وەربگرێت، واتە ١٥٠،٠٠٠ دینار.
 
ڕاوچیەکان هەمیشە بە تاپر دووسەد باڵندە دەپێکن.

چیرۆکی شۆفێری پاسێکی فەرەنسی