خوێندکارێکی زیرەک هەڵەیەکی کرد. گشت خوێندکارەکانی پۆلەکە پیکەنین. ئەو خوێندکارە زۆر بەخۆیدا شکاوە. مامۆستای پۆلەکە هەستی بە برینداربوونی خویندکارەکەی کرد.
ڕۆژی دواتر مامۆستای پۆلەکە لەسەر تەختەڕەش بەگەورەیی نوسی:
٨*١=٨
٨*٢=١٥
٨*٣=٢٤
٨*٤=٣٢
٨*٥=٤٠
٨*٦=٤٨
٨*٧=٥٦
٨*٨=٦٤
٨*٩=٧٢
٨*١٠=٨٠
دیسان خوێندکارەکانی تر هەمووی لەقاقای پیکەنینیاندا. ڕووی لەخوێندکارەکان کردو ووتی، مرۆڤەکان زۆر زەحمەت ستایشی یەک ملیۆن چاکە و راستی بەرامبەرەکانیان دەکەن. خۆ لە ١٠ نەتیجە ٩ ی راست بوون و یەکی هەلە بوو. بەڵام بەداخەوە ئیمە هەمیشە ئامادەین لەدوای بینینی یەک هەڵە رەخنەی دنیا بگرین و رابوێرین و لەپاشەملە قسە بکەین.
ئەو سیخوڕە فەقیرەی خوارێتان لێ دیارە؟ ئەو بەستەزمانە لە سروشت بەرگەی تەنیایی و -١٠ هەتا ٥٠ پلەی سەدی دەگرێت. کەچی مرۆڤەکان لێی ناگەرێن و دەچن لەلانەی یەک مەتر قوڵ لەو چۆلەوانیە دەریدەهێنن و سەریدەبرن دڕک دڕک چاکی دەکەن و دەیبرژێنن و دەیخۆن. ئێمەش چاوەرێین هەر ئەو خەڵکە واز لە قسەوقسەلۆک بهێنن؟ئەی کە خەونەکی پڵاوئاسایە!!
in Posts