لەسەر خێرکردن

یەکیک لەعادەتە جوانەکانی کەلتوری ئێمە ئەوەیە کاتێک کە خێرێک دەکەیت بەدەستی ڕاست، نابێت دەستی چەپ پێی بزانێت.

نازانم بە چ حەقێک ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە لە ئینتەرنێت بڵاودەکەنەوە. کارێکی زۆر قێزەوەنە. هەتاهەتایە، ئەو کەسەی کە خێری پێدەکریت دەکاتە ئەسیری بەناو چاکەیەک کە خۆی داوای نەکردووە مۆری کوڕە هەژارە بۆیاخچیەکەی لەنێوچەوانی دەدات. ٩٩% جارەکان، کەسی بەناو خێرکەر لۆ کۆکردنەوەی لایک ئەوکارە دەکات. داوەشێ باشترە لەوەی ئەوکارە نامرۆڤانە بکات. هەندێک جاریش خێرکەر و خێرپیکراو ئەکتەری سووک و ریسوان.

لینکی ڤیدیۆ

زەهرا خانوم