کە لە کوردستان لەدایک دەبیت، زانکۆی ژیان بەبێ تاقیکردنەوە دەتکەوێنێت و دەتکاتە ساقیتی پار! پیرۆزە، لە یەکەم ساتەوە بەجێمای و ساڵی دووەمت بۆخۆت مسۆگەرکرد! ئەگەر باوک و دایکیشت پلەدار و دەسترۆیشتوو بن، خۆ هەر بەکەوتوو حسابی، بەڵام لەوانەیە سیستەمی "عبور" بتگرێتەوە. خۆ ئەگەر ئەوەشت نەبوو و دانیشتووی قەزایەکی وەک کفری و رەواندز و کۆیە و ..هتد بیت، ئەوە نە عبور دەتگرێتەوە نە تەرەماش. دەبێت واز لەزانکۆی ژیان لەو جیگایانە بهێنیت و سەری خۆت هەڵگریت بۆ بوون بە کۆیلەیەک لە هەندەران یاخود دانە دانە ڕۆژانی نزیکبوونەوەت لەمردن بژمێریت. ژیانت جیاوازیەکی ئەوتۆی نابێت لە ژیانی مریشکێکی لەفەخۆر.
لەم زانکۆی ژیاندا هیچ بژاردەیەکی ترت نییە جگە لە هەموو ڕۆژێک شەڕکردن تەنها بۆ ئەوەی ئیدارەی زانکۆ دڵی نەرم بێت و ساڵی یەکەم وەک مێوان وەرتبگرێت.