دەمەوێت ڕوخسارت لەبیر نەکەم بۆ ئەوەی بتناسم کاتێک لە بەهەشتدا چاوم پێت دەکەوێت، تا لەبەردەم پەروەردگارم جارێکی تر سوپاست بکەم.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا، پێشکەشکارێک پرسیاری لە فێمی ئۆتیدۆلای ملیاردێری نایجیری کرد، دڵخۆشترین ساتی ژیانت کەی بوو؟
فێمی وتی: ڕۆژێک هاوڕێیەکم داوای لێکردم کە ٢٠٠ کورسی تایبەت ببەخشم بۆ کۆمەڵێک منداڵی کەمئەندام. لەڕاستیدا یەکسەر رەزامەندیم دەربری و کورسەیکانم کڕین. بەڵام هاوڕێکەم پێداگری کرد کە لەگەڵیدا بچم و خۆم دیاری کورسیەکان بدەم بە منداڵە کەمئەندامەکان.
لەگەڵیدا چووم و خۆم کورسییەکانم پێدان و خۆشییەکی گەورەم لەسەر دەموچاویان بینی. بینیم منداڵەکان چۆن بە کورسییەکانەوە بە هەموو ئاراستەیەکدا دەجووڵان لەکاتێکدا پێدەکەنین و دڵخۆش بوون وەک ئەوەی لە پارکە گەشتیارییەکاندا بن.
بەڵام ئەوەی بەختەوەری ڕاستەقینەی هێنایە دڵمەوە ئەوەیە؛ لەکاتێکدا خەریک بوو بڕۆم، یەکێک لە منداڵەکان قاچی منی گرت و بەرینەدەدا. لەکاتێکدا چاوەکانی بە قورسی سەرنجیان لەسەر دەموچاوم بوو، بۆیە زۆر پەرۆش بووم کە لێی بپرسم: کوڕم پێش ئەوەی بڕۆم شتێکی ترت لێم دەوێت؟ ئەو وەڵامە شۆککەرەی لێیەوە فێری مانای خۆشبەختی ڕاستەقینە بووم و ژیانی منی بەتەواوی گۆڕی:
"دەمەوێت ڕوخسارت لەبیر نەکەم بۆ ئەوەی بتناسم کاتێک لە بەهەشتدا چاوم پێت دەکەوێت، تا لەبەردەم پەروەردگارم جارێکی تر سوپاست بکەم."
ئەوە شۆکێکی توند بوو بۆ من. مانای خێرخوازیم زانی کە کاریگەری سەرسوڕهێنەری لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە.
in Posts