گریمان دەمانەوێت یەکسانی لەنێوان هەموو چین تویژەکان پەیرەوبکەین بەوەی کەوا لینەگەریین ملیاردیرەکان لەسەر زەوی بمێنن و هەڵساین بە دووبارە دابەشکردنەوەی سامانەکانیان. دروشمێکی چەند جوانە، وانیە؟ لیژنەیەک لە خەڵکی پسپۆر هەلسا بە دابەشکردنی سامانەکانیان لەشیوەی ئەوەی هەر کەسێک لەو ٧ ملیار کەسە قازێکی بەبەردەکەوێت لە دوای دابەشکردنەوەی ئەو سامانە زلە.
دەزانن چ دەقەومێت؟ ٨٠%ی خەڵک قازەکان سەردەبرن و دەیانخۆن. ١٩% ی خەلک قازەکان لۆ هێلکە بەخێودەکەن و رۆژانە هێلکەکان دەخۆن. ١%ی خەڵک نە هێلکەکان هەمووی دەخوات و نە قازەکان. هێلکەکان دادەنێتەوە و قازەکان دەکاتە پۆلێک و دوو و دە. کەواتە گەراینەوە سەر هەمان ریژە. ئەوە سروشتی مرۆڤە.
ئیستا دێی و بەمن دەڵیی بە قازی نادەین و دەیکەینە پرۆژەیەکی بچووک لۆ هەر نەفەرێک. باوەرتان هەبی ویسترا ئەو مۆدێلە لە چەند وڵاتێك تاقی بکرێتەوە و سەری نەگرت. بڕۆن لە تەجروبەی وڵاتە شیوعیەکان فێرببن ئەوجا دەزانن کە قەت سەریش ناگرێت. دەبێت چینێک لەکۆمەڵگە هەبێت کەبەردەوام ئەو ١٩%ەی سەرەوە فراوانبکات لەسەر حسابی ٨٠% ەکە نەک لەسەر حسابی ١%ەکە بەتەنها.
in Posts