لەسەر خۆشەویستی بۆ دەسەڵات

پیاوێک بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا کەرێکی کڕی. لە خۆشی خۆی کەرەکەی بردە سەربانی ماڵەکەی. پیاوەکە نازی کەرەکەی هەڵگرت و لە سەربانیەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خزم و هۆز و خێڵەکەی پیشان دا، بۆ ئەوەی بتوانێت شارەزای دەوروبەری بێت و ون نەبێت کاتێک کە بە تەنیا دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

لە کاتی خۆرئاوابووندا کابرا ویستی کەرەکە لە سەربانەوە بهێنێتە خوارەوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو حەسار. بەڵام کەرەکە قبوڵی نەکرد بێتە خوارەوە. کەرەکە سەربانەکەی بەدڵ بوو وە بڕیاریدا لەوێ بمێنێتەوە.

کابرا چەندین جار داوای لێکرد... زیاتر لە جارێک هەوڵیدا بە زەبری هێز ڕابکێشێت، بەڵام کەرەکە هەرگیز نەهاتە خوارەوە. کابرا هەر سووربوو کەرە بێتە خوارەوە و کەرەکەش دابویە عنادی. کەرەکە حەماوەی هەستا و دەستیکرد بە لوشکەهاویشتن بەهەموو لایەک و غەزرین و گەوزین. هەموو ماڵەکە دەلەرزی و سەقفی خانووەکە نەیدەتوانی بەرگەی جوڵە و لێدانی کەرەکە بگرێت.

پیاوەکە بە خێرایی چووە خوارەوە بۆ ئەوەی ژن و منداڵەکانی لە ماڵ بهێنیتە دەرەوە. وە لە ماوەی چەند خولەکێکدا، سەقفەکە لەگەڵ دیوارەکانی ماڵەکەدا داڕما و کەرەکەش کەوتە بن سەقف و مرد.

کابرا لە سەر کەرە مردووەکەی وەستابوو، کە بە خوێن داپۆشرابوو، وتی: "بەخوا خەتای تۆ نییە، خەتای منە کە تۆم هێنایە سەربان".

دابەزاندنی ئەو کەرانەی کە گەیاندراون بۆ شوێنێکی بەرزتر جگە لە شوێنی ڕاستەقینە و نزمی خۆیان ئەستەمە. تەنها ئەو کەسانە تاوانبار دەکرێن کە ئەوانیان هێناوەتە ئەو شوێنە.

کاتێک کەسانی نەشیاو بۆ پۆستی هەستیار دادەنرێن، سەیر نییە کە سیستەمەکە داڕمێت و خانووی دامەزراوەکە درزی تێبکەوێت. بەداخەوە، کەرەکان لەسەر سەقفی نیشتیمانی ئێمە زۆر زۆرن. هەرکەرێک لەو کەرانە سەرکەوێتە سەربان قبوڵ ناکات بێتە خوارەوە پێش ئەوەی خانووەکە نەڕوخێنێت".
 
ئایا موعجیزەیەک هەیە بۆ ئەوەی بیانخەینە خوارەوە؟

لینکی پۆست

گۆدفری باگۆما