لەسەر خۆدەرخستنی بەتاڵ

بەدرێژایی ژیانم، نەمدەزانی لەبەرچی کلینت ئیستوودم خۆشدەوێت. لەوانەیە لەبەر ئازایەتی، پیاوەتی، کەمدوویی، پاڵپشتی خەیر لە فیلمەکانی جا چ ئەوانەی کە رۆڵی تێدا گێراون یان ئەوانەی کە وەک دەرهێنەر بووە تێیدا.


ئەو پیاوە تەمەنی ٩٣ ساڵە. هێشتا ئۆتۆمبێلەکەی کە مۆدێلی ساڵی ١٩٨٨ لێدەخوڕێت هەرچەندە پارەی پێویستی هەیە بۆ کڕینی کارگەیەکی ئۆتۆمبێل. لە وێنەکەدا دەبینین لە بەنزینخانە خۆی بەنزین تێدەکات.


تۆ پیاوێکی مەزنیت، کلینت ئیستوود. لە کاتێکدا نەدی بدیەکانی خۆمان، ئەوانەی دوو فلسیان دێتە دەست و یەکسەر دەچن سەیارەیەک بە ١٥٠،٠٠٠ دۆلار دەهێننە دەرەوە.


طەنطەکی دەم بۆگەنی بەتاڵ، ئەوانەی گۆرانیە قێزەوەنەکانی بەندبێژەکان لێدەدەن، سینگلوسێکی رۆژنامەنوسی خۆفرۆش، دکتۆرێکی قەصابی بازرگان، وەزیرێک کە بەراستی باوەری وایە کە وەزیرە، سەرۆکی زانکۆیەکی موفلیسی زانستی، پێشمەرگەیەکی سبوخ عامی پاشخان جاشی خاون پلەی ترسنۆک، ...،هتد. شەرم لەخۆتان ناکەن؟!


بەداخەوە، کوردی کوردستانی باشوور بە گشتی لەو لایەنەوە زۆر نەدی و بدیە. ئەگەر لەجێگای حکومەت دەبووم، نەمدەهێشت یەک لەو سەیارە بەرزانە بە کەمتر لە گومرگی ٢٠،٠٠٠ دۆلار بێنە عیراق و کوردستان.

تێبینیەک لەسەر ئەدای وەزارەتی دەرەوەی عیراقی