لەوانەیە زۆڕیک لەئێوە چیرۆکی "کچە گەمژەکەی" نوسەری ناوداری رووسی ئەنتۆن شیخۆفی بیستبێت.
لەسەر ئەو زوڵمەی لەزۆرێک لە دەرچوانی پلەباڵای زانکۆی هەژاران (مەبەستم زۆربەی زانکۆ حکومیەکانە) دەکرێت لەبازار و ئیستغلال کردنیان لەلایەن کۆمپانیاکان بەمووچەی زۆر کەم، پێم باشە دووبارە بەداڕشتنەوەی خۆم بیگێرمەوە.
ڕۆژێک لە رۆژان، یولیا ڤاسیلڤنای خزمەتکار و چاودێری منداڵەکان بۆ ئۆفیسی خاوەنکارێک بانگکرا.
خاوەنکار: فەرموو دابنیشە! با حسابی کرێی ئەو ماوەت لەگەڵ بکەم. تۆی شەرمن، کە قەت داوای هیچ ناکەیت، پیویستیت بە پارەیە ئەکید. وا رێککەوتبوین کە مانگانە ٣٠ رۆبلت بدەمێ.
یولیا: بە دەنگێکی نزمەوە، ٤٠ رۆبل گەورەم
خاوەنکار: من هەمیشە ٣٠ رۆبڵم داوەتە خزمەتکارەکان
یولیا: بێ دەنگی هەلبژارد
خاونکار: تۆ ٢ مانگ لای ئیمە کارت کردووە
یولیا: ٢ مانگ و ٥ رۆژ
خاوەنکار: لای من ٢ مانگە
یولیا: دووبارە بێ دەنگی هەڵبژارد
خاوەنکار: ٩ ڕۆژی یەکشەممە دەبرین چونکە تۆ تەنها منداڵەکەت بردیتە پیاسە، ٣ رۆژی جەژن و ٣ رۆژی ددان ئیشانت و تەنها لەگەل یەکێکیش لە مندالەکانم کارت کردووە کەواتە ١٩ رۆبڵت لیدەبڕم. ئیستا کرێی ئەو ٢ مانگە ٤١ رۆبلە. تەواو نیە ئەدی؟
یولیا: سێبارە بە قورگی پر لەگریان بێ دەنگی هەڵبژارد
خاوەنکار: لەشەوی کریسماس فنجانەکت شکاند لەگەڵ قاپێک، ٢ رۆبلی دیکەت لێدەبرم. ئەوان زۆرتریان دەکرد، بەڵام خاترت دەگرم. ڤاریای کچم بەهۆی ئیهمالی تۆ کراسەکەی درا و پێلاوەکەی دزرا، ١٥ رۆبلی دیکەت لێدەبرم. لە ١٠ی مانگیش ١٠ رۆبلت لێوەرگرتم، ئەوەشت لیدەبرم.
یولیا: بە گریانەوە، ئەو پارەم لێ وەرنەگرتی.
خاونکار: ئەوها لای من تۆمارکراوە.
یولیا: بەگریانەوە، زۆر باشە با وابیت.
خاوەنکار: لە ٤١ رۆبل ،٢٧ی دەروات و ١٤ دەمینێتەوە.
یولیا: یەکجار ٣ رۆبلم لە خیزانت وەرگرتوە هیچی تر نا.
خاوەنکار: ئۆی، ئەوەشمان لەبیرچووە. ئەو ٣ رۆبلەش دەبرین. ئەوە ١١ رۆبڵەکەت.
یولیا: زۆر سوپاس
خاوەنکار: بەتوورەیەوە، سوپاس بۆ چی؟
یولیا: بۆ پارەکە
خاوەنکار: هەی قوربەسەرت، من تۆم ڕووتکردەوە. سوپاسی چی؟!١
یولیا: لە جیگەی دیکە ئەوەندەشیان پینەدەدام
خاوەنکار: بەراست، ئەوەشیان نەدەدا پێت. زۆر باشە. من تەنها گالتەم لەگەلت کرد. بەڵام وانەیەکی سەختم پێدای. هەموو ٨٠ رۆبلەکەت پیدەدەم. مەعقولە ئەوها ملکەچ بێت مرۆڤ؟!!لەبەرچی پرۆتیستت نەکرد؟!لەبەرچی بیدەنگیت هەڵبژارد؟ دەبێت لەو دنیایە ددانەکانت تیژ نەبن؟ دەبێت بەو ڕادەیە گەمژە بیت؟
یولیا: زۆر سوپاس زۆر سوپاس.
چەند یولیای ئەوها لەو کوردستانە ئیستا مافی دەخورێت و طەنطە و کچی خاوەن واسطەکان تەڕاتێن بە پارە و پۆست دەکەن؟! مەبەستم هیچ نیە، بەڵام یەک یولیای ئەوها لەنێو دەرچوانی زانکۆی فیرعەونەکان لە جیهان نابینی بەڵام بە دەیان هەزاری وەک یولیا لە دەرچوانی زانکۆی هەژاران دەبینی.
کلیک بکە بۆ بینینی لینکی پۆستەکە