کاکم دوو سەلکە صابونی لەزەیتی زەیتون دەردەینی پێشانگا نامینێ خۆی تیدادەرنەخات
دەگێرنەوە کەوا پیاوێک کە تازە بەتازە دەستی دابووە مریشک بەخیوکردن و یەکەم وەجبەی هێلکەی کۆکردبۆوە لۆ ئەوەی بیباتە بازار و بیانفرۆشیت. کاکم، لە ریگە هێلکەی دانا گۆتی با ئیسراحەتەکی بکەم. لەبەرخۆیەوە دەستیکرد بە خەون بینین و گۆتی ئیستا دەچمە بازار هیلکەکان دەفرۆشم و بەقازانجەکەی مریشکی دیکە دەکڕم. مریشک کورک دەبن و زیاددەکات و جوجکە دێن و دەواجنەکیان لۆ دەکەمەوە. دوای دەواجین دەستدەکەم بە کرینی مەر و مانگا و ئەوانیش زیاد دەکەن و دەبنە ڕان و گاران.
ئەوجا پارە لەبن دەستم فڕکەی دەکا و دەچم کامە کچی جوانە دەیخوازم. یەک دەرزەن منداڵمان دەبێت و شەرتبی لەشایی کوڕە گەورەکەم سەمایەکی بکەم مایکل جاکسۆن و تراڤۆلتا ئەو سەمایەیان نەکردبێت. ئەها، کوڕە خۆ نازانم وەک تراڤۆلتا سەما بکەم. دەبا لە ئیستاوە پڕۆڤەی بکەم. دەستیکرد بە پرۆڤە و لەیەکەم هەنگاو لاقی تێک ئاڵا و کەوتە سەر هیلکەکان و هەمووی شکاند.
لەگەڵ رێزم، بەس زۆرێک لە کارسازە سەرەتاکان وەک ئەو کابرایە فکردەکەنەوە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی فەشەلیانە هەر لەسەرەتاوە. ئەو کەسانەی کە راهێنانیشیان پێدەکەن لەوان باشتر نین و دێن لۆ ئەو بەستەزمانانە باسی بیل گەیت و ستیڤ جۆبیان لۆ دەکەن. بەخێرێینەوە!
in Posts