لەسەر خەڵکە باینجانیەکان

دەگێڕدرێتەوە کە شازادەیەک ڕۆژێک بە خزمەتکارەکەی وتووە: من ئارەزووی خواردنی باینجان دەکەم.

خزمەتکارەکە ووتی: باینجااااان؟! خوای گەورە شازادەی میهرەبانمان بپارێزێت، ئەوە شای هەموو خواردنەکانە، گۆشتی بێ چەوری، ماسی بێ ئێسک، بە سورکراوەی دەخورێت، بە برژاوی دەخورێت، بە دۆلمە و شێخ مەحشی و تیکمە دەخورێت، بە ترشیات دەخورێت. خواردنی ئەوها بەسوود نیە!!

شازادە وتی: بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا خواردم، گەدەی ئازار دام.

خزمەتکارەکە وتی: باینجاااان؟؟!!

خوا نەفرەت لە باینجاندا!! یەععع!!! قورسە، درشتە، پفکاوییە، تاڵە، تۆدارە، شکلەکی ناشیرنی هەیە دەلێی ...!!

شازادە پێی گوت: ئاخ بۆ تۆ.. تۆ ستایشی شتێک دەکەیت و لە هەمان کاتدا بێڕێزی پێ دەکەیت؟!!

خزمەتکارەکە گوتی: گەورەم من خزمەتکاری تۆم و خزمەتکاری باینجان نیم. ئەگەر شازادە بڵی بەڵێ دەبێت بڵیم بەڵێ و ئەگەر بڵی نەخێر دەبێت بڵیم نەخێر!! کاری من ئەوەیە قوربان!!

️ باینجانیەکانی ئەو سەردەمە چەند زۆرن!! ئەو باینجانیانەن کەوا فەرمانرەواکان لە واقیع دووردەخەنەوە و سەری میلەتێک لەقور دەنێن. لە مێژووی نزیک و دووری عیراق و کوردستان نمونەی ئەو باینجانیانە زۆر زۆرن.

لینکی پۆست

هەست بە پەشیمانی مەکە!