لەسەر جیاوازی تەمەن

کاتێک فڕۆکەیەکی زەبەلاحی ئەیرباس A380 بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا دەفڕی، بەڕێکەوت دوو فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفیایتەری ٢ ماخ لە نزیکەوە پەیدابوون. فڕۆکەوانی یەکیک لە فڕۆکە جەنگییەکان خێراییەکەی کەمکردەوە، شانبەشانی فڕۆکەی ئەیرباس فڕی و دواتر بە ڕادیۆی پەیوەندییەکان سڵاوی لە کاپتنە پیری ئەیرباسەکە کرد:

"سڵاو کاک کاپتنی ئەیرباس! وەزعت؟ ئەحوارت؟ ماڵ و منداڵت؟ هەر بەراست فڕینی مەودای دوور بێزارکەرنیە توخوا؟ ئاگاداربە! با نمایشێکی دەگمەنی فڕینت پیشان بدەم!"

دوای قسەکردن، یۆرۆفیایتەرە بچووکەکە دەستی کرد بە پۆزلێدان بە خێراکردن، شکاندنی بەربەستی دەنگی، سەرکەوتن، نزیک بوون لە ئاستی دەریا بە خێرایی هەناسەبڕکێ و دواتر هەستانەوە!

دوای ئەو نمایشە سەرسوڕهێنەرە، فڕۆکە جەنگییەکە فڕیەوە بۆ ئایرباسەکە. لێی پرسی: خاری خۆم چۆنە؟ تو ئیمانت سەرسام نەبووی؟

کاپتنی کۆنی ئایرباس لە وەڵامدا وتی: "پیاح! زۆر سەرنجڕاکێش بوو! بەڵام ئێستا با سەیری ئەدای خاری خۆت بکەین!"

بۆیە، گەنجەی یۆرۆفایتەرەکە چاوی لە ئایرباس بوو تا بزانێت چی نمایش دەکات، بەڵام هیچ ڕووی نەدا. بەردەوام بوو لە فڕینی ڕاستەوخۆ بە هەمان خێرایی ٨٠٠کم/سعات.

دوای پێنج خولەک، کاپتنی ئەیرباس بە فڕۆکەوانی یۆرۆفایتەرەکەی گوت: چۆن بوو نمایشەکە؟ سەرسام نەبووی؟

فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکە بە شڵەژاوییەوە پرسی "قسەی بەلاش؟ هیچ نمایشێکم نەبینی؟"

کاپتنە پیرەکەی ئەیرباس زەردەخەنەیەکی کرد و وتی: ئەها من هەستام، قاچەکانم درێژکردەوە، بەپێ ڕۆیشتم بۆ پشتی فڕۆکەکە بۆ ئەوەی بچمە دەستشۆر، دواتر کوپێک قاوەم خواردەوە و کێکێکی دارچینیم خوارد. ئەتوو دەتوانی وابکەیت؟

وانەی چیرۆکەکە: کاتێک گەنج بووین، بەدوای نمایش و خێراییدا دەگەڕاین. بەڵام لەگەڵ تەمەن حیکمەتی ئارامی بە کەم سەیر ناکرێ. ئەمەش ئەوەیە کە پێی دەوترێت S.O.S. - خاوتر، کۆنتر، زیرەکتر.


:لینک
Slower
Older
Smarter
 

لەسەر جوانی لەکاتی هاوسەرگیری