لەسەر ژیان لەسەر کۆدی خۆت

ئەوەی خوارەوە وێنەی دانیال نۆریسە (یاریزانی بەیسبۆڵی بەناوبانگی ئەمریکا). دانیالی قۆز و بەتوانا ملیۆنیرە (١٠ ملیۆن دۆلار) و لە ڤانەکی ڤۆلکسڤاگنی مۆدیل ١٩٧٨ ژیان بەسەردەبات.

نمونەیەک بۆ سەرجەم نەدیتکۆکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان. ئەوانەی لە ناحیەکی وەک دارەتوو/کەسنەزان/..هتد. دەژین، چەند ساڵێک پێش ئیستا نەیاندەزانی لۆچی شەرواڵەکانیان رێکبخەن، پانی کۆڵانەکەیان ئیستاش ٦ مەتر نابێت، کانیەکی سروشتی زیراب بەبەردەمی ماڵەکانیان دادەروات و کەچی شۆفەرلێتێکی سەبێربانی ٨ پستۆنی لەبەردەم ماڵەکەی راگرتیە وەک ئەوەی بەتەمای ئەوەبێت هەموو رۆژ پێی بچیتە مەککە و بێتەوە.

ئێمە دەبێت بە کەسایەتیەکانی وەک دانیال زۆر سەرسام بین چونکە ڕێگەی نەداوە پارە خۆی و مەبدەئی بگۆڕێت. دەبێت سەرسام بین بەوەی کە ئەو ڕاستگۆیە لەگەڵ خۆی و بە کۆدی ئەخلاقی خۆی دەژی بەبێ گوێدانە فشارەکانی کۆمەڵگا. مرۆڤی چاوتێر زۆر سەرنجراکێش و بەنەفسیەتە.

Learn more

Start writing here...

چاڵی سەوز