لەسەر ٩٩یەمین ساڵڕۆژی لەدایکبونی جیمی کارتەر و چەند وانەیەک
جیمی کارتەر ئەو پیاوە مەزنەی کە سبەی ساڵیادی ٩٩یەمین رۆژی لەدایکبونیەتی، شایستەی ڕێز و تەقدیرە لەهەموو مرۆڤێک کەبەراستی لەواتای مرۆڤایەتی گەیشتبێت. جیمی ٣٩ەمین سەرۆکی ئەمریکا (١٩٧٧-١٩٨١) و جوتیاری کیلگەکانی فستەق لەویلایەتی جۆرجیا، ٧٧ ساڵ بەدلسۆزی و بەبێ ئەوەی یەک سات خیانەت لەخێزانەکەی بکات ژیانی بەسەردەبات.
جیمی کارتەر ئەو جۆرە پیاوەیە کە لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا و بە ١٤ درز لە سەریدا دوای ئەوەی تووشی کەوتن دەبێت، ڕۆژی دواتر هەڵدەستێت و خانوو بۆ هەژاران دروست دەکات، ئەو باپیرەگەورەی ٢٨ نەوەیە کە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵە، هەر هەفتەیەک بەبێ شکست وانە لە قوتابخانەی یەکشەممە دەڵێتەوە.
لەبەر گرنگی ئەو کارانەی کە ئەنجامیداون لەسەرەتای دەستپێکی لەبواری سیاسیەوە تا ساڵی ٢٠٠٢، ئەو خاوەنی خەڵاتی نۆبلە بۆ ئاشتی لەجیهان. نمونە هەرە گرنگەکان بریتین لە ریککەوتننامە ئاشتی مصر و ئیسرائیل، پەیماننامەی SALT II لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت، و دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری گەلی چین. لەهەمان کاتیشدا یەکێکە لەو سەرۆکانەی ئەمریکا کە زۆر کەمتر لەپێگەی خۆی دانپیدانانی بەدەستهێناوە.
سەیری ستایلی ژیانی کارتەر بکەن، پرۆفیسۆرە لە ساڵی ١٩٨٢ ەوە، خاوەنی ٣٢ کتێبە، هەموو رۆژیک پیاسەیەکی دریژ دەکات لەگەل خیزانی، واز لەدارتاشی ناهێنیت، هەفتەی رۆژێک بۆکاری خۆبەخشی، مامۆستا لە دامەزراوێکی باپتیست، خاوەنی سەنتەری کارتەر بۆ ئاشتی و پەروەردە و کاری خێرخوازی و مافی مرۆڤ، کە بەرپرسە لە لەناوبردنی چەندین پەتای ترسناک لە ئەفریقیا، ...هتد.
هەربژیت جیمی کە نازانی واتای خۆبەدەستەوەدان چیە!