چیرۆکێکی فانتازی ئیما بۆمبێکی ئەمریکی هەیە و لە ئینتەرنێت دەستکاری کراوە. بەو شێوەیە دەستپێدەکات:
بۆ دروستکردنی ژن، خودا کاتێکی زۆری پێچوو!
فریشتەیەک لێی پرسی: ئەو مەخلوقە چیە ئەوەندە کاتت دەبات؟
لە وەڵامدا وتی: سەیرکە چەند ئاڵۆزە. دەبێت بە ئاسانی بشۆردرێت، بەڵام پلاستیک نەبێت؛ دەبێت زیاتر لە ٢٠٠ بەشی جوڵاوی هەبێت، و لە هەمان کاتدا بە جوانی بجوڵێت. دەبێت بتوانێت ئاگاداری خۆی بێت، ڕۆژانە ١٨ کاتژمێر کار بکات. تەنها بە دوو قۆڵی دەبێت بتوانێت چەند منداڵێک لە باوەش بگرێت و ئازارەکانیان نەهێلێت”.
فریشتە سەرسام بوو: “ئایا مۆدێلێکی ستانداردە؟ ناکرێ، پشوو بدەی، یان دواتر ئەوەی بۆ زیاد دەکەیت”.
خودا گوتی: نەخێر، ئەمڕۆ تەواوی دەکەم و دەبێتە خۆشەویستترینی من.
فریشتەکە دەستی لە ژنەکە دا و وتی: خوایە گیان زۆر نەرمە!
خودا: بەڵام ئەویش زۆر بەهێزە. پێدەچێت ناسک بێت بەڵام زۆر خۆڕاگرە.
- تەنانەت دەتوانێت بیریش بکاتەوە؟ فریشتەکە پرسی.
بەڵێ: دەتوانێت بیر بکاتەوە و دەکرێت ژیرترینیش بێت.
فریشتەکە دەستی لە دەموچاوی ژنەکە دا. - خوایە شکاوە! شلە لەدەست دەدات!”
خودا وەڵامی دایەوە: “نا، ئەمانە فرمێسکن.”
' بۆ چییە؟'
خودا: بۆ دەربڕینی دڵتەنگی، خۆشەویستی، تەنیایی، ئازار، شانازی.
- خودایە تۆ بلیمەتی! بیرت لە هەموو شتێک کردۆتەوە و ئەویش زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە”.
'بەڵێ. هێزی ئەو دەتوانێت مرۆڤ سەرسام بکات. دەتوانێت پێبکەنێت کاتێک دەیەوێت بگری، زەردەخەنە بکات کاتێک دەترسێت، یارمەتی کەسانی دیکە بدات کاتێک خۆی پێویستی بە یارمەتی هەیە”.
خودا ئاهێکی هەڵکێشا و وتی: بەڵام ئەو مەخلوقە کەموکوڕییەکی دەبێت و ئەگەر خۆی ڕاست نەکاتەوە ژیانی تێکدەدات.
'ئەوە چیە؟' فریشتەکە پرسی
«ئەو درک بە بەهای خۆی ناکات»