لەسەر جوانی لەکاتی هاوسەرگیری

پیاوێک لەگەڵ کچێکی زۆر جوان هاوسەرگیری کرد. زۆر خۆشی دەویست.
هەندەی پێنەچوو، کچە جوانەکەمان تووشی نەخۆشی پێست بوو. هێواش هێواش دەستی کرد بە لەدەستدانی جوانی خۆی.

وا ڕوویدا ڕۆژێک هاوسەرەکەی بۆ گەشتێک ڕۆیشت. لەکاتی گەڕانەوەیدا تووشی ڕووداوێک بوو و بینایی چاوی لەدەستدا.

بەڵام ژیانی هاوسەرگیریان وەک هەمیشە بەردەوام بوو. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا کچەکە وردە وردە جوانییەکەی لەدەستدا. مێردی نابینا ئەمەی نەدەزانی و هیچ جیاوازییەک لە ژیانی هاوسەرگیریاندا نەبوو.
ئەو بەردەوام بوو لە خۆشویستنی و ئەویش زۆر خۆشی دەویست. بەداخەوە، کچەکە مرد. مردنی ئەو کچە خەمێکی گەورەی بۆ هێنا. دوا ڕێوڕەسمەکانی تەواو کرد و ویستی ئەو شارۆچکەیە بەجێبهێڵێت.

پیاوێک لە پشتەوە بانگی کرد و وتی: ئێستا چۆن دەتوانیت بە تەنیا بڕۆیت؟ ئەم هەموو ڕۆژە ژنەکەت یارمەتی دەدایت”.

لە وەڵامدا وتی: من کوێر نیم. من نواندنم دەکرد چونکە ئەگەر بزانێت دەتوانم دۆخی پێستی ببینم بەهۆی نەخۆشییەکەوە، ئەوە زیاتر ئازاری دەدا لە نەخۆشیەکەی. من تەنها بەهۆی جوانیەکەیەوە خۆشم نەدەویست، بەڵام پەیوەستی سروشتی خەمخۆری و خۆشەویستەکەی بووم. بۆیە وام نیشان دا کە کوێرم. تەنها ویستم ئەوەندە سالەی لەژیانی بەخۆشتر بەڕێ بکات.
 
وانە: کاتێک بەڕاستی کەسێکت خۆشدەوێت، تا هەر ڕادەیەک دەڕۆیت بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت دڵخۆش بێت و هەندێکجار باشە بۆ ئێمە کوێرانە مامەڵە بکەین و چاوپۆشی لە هاتنی کورتی یەکتر بکەین بۆ ئەوەی دڵخۆش بین. جوانی لەگەڵ کاتدا کاڵ دەبێتەوە، بەڵام دڵ و ڕۆح هەمیشە وەک یەک دەبن.
 
گشتمان مارک زوکەربێرگ دەناسین. دەزانین ئیستا خاوەنی ٤٧ ملیار دۆلارە. کاکە ماڕک دەیتوانی لەگەڵ شاجوانی گەردوون هاوسەرگیری بکات، وانیە؟ هەر چ نەبێت، لەگەل جوانترین کچی ئەمریکا. کاکە، ئەمریکا نا ویلایەتی نیویۆڕک یان شاری نیویۆرک. پرسیلیا شانی خیزانتان لێدیارە؟ بەپێوەری جوانی ئەمرۆ....! بەڵام مارک ژیری و وەفای پێش جوانی خست. چونکە ئەو کەسێکی ژیرە!

لینکی پۆست 

جلشۆری پیس