لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینی. ئەلمانیەکان خۆیان بەدەستەوەدا و وڵاتیكی بەتەواوی وێرانیان بۆ مایەوە. ژنانی بینا خاپورکراوەکان (Trümmerfrauen) زاراوەیەکە بە ژنانی ئەڵمانی دەوترێت کە لە ناو شارەکانەوە خاپور و پاشماوەی بینا وێرانبووەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەمیان لابردووە.
خەڵک لە دۆخێکی بێزاری و داڕمانی تەواودایە. تەواوی شارەکان تەخت کراون. بە قوتابخانە و کتێبخانە و نەخۆشخانەکانیشەوە. هێزەکانی هاوپەیمانان کارگە و مەکینەیان لەگەڵ خۆیان برد و باقی ژێرخانەکانیان بە تەواوی لەناوبرد. خەڵکەکە ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون. بیرۆکەی سەرهەڵدان لە سفرەوە بە سەرکردایەتی ژنان لە غیابی تەواوەتی حکومەتدا هات. لەم هەلومەرجەدا ژنان و گەورەساڵان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی پاشماوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکان و کۆکردنەوەی کتێب و کاغەز لە ژێر ماڵە دارماوەکان بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان، لەسەر پاشماوەی دیوارە شکاوەکان دروشمیان نووسی کە هیوایان بڵاوکردەوە و هانی کردەوە دەدەن:
چاوەڕێی مافی خۆت مەکە!
ئەوەی لە تواناتدایە بیکە!
پێش گەنم، هیوا بچێنە!
ماوەی نێوان ساڵانی (1945ز) تا (1955ز) قۆناغێکی ئاوەدانکردنەوە بوو، بە هیوا و باوەڕ بە سەرکەوتن. پشووە فەرمییەکان هەڵوەشایەوە و کاتژمێری کارکردنی زیادە زیادکرا بە ناوی (کاتژمێرێک بۆ ئەڵمانیا) وە ژنەکان ناویان لێنرا (ژنانی بینا خاپورکراوەکان). بۆ نموونە لە بەرلین ژمارەی ئەو ژنانە گەیشتە نزیکەی 60 هەزار کەس، کە پاشماوەکانی بینا خاپورکراوەکانیان کردە شاخی دەستکرد لەناو شاردا و تا ئێستاش ئەم شاخانە ماون و کراونەتە شوێنی کات بەسەربردن.
لە ساڵی (1954ز) (ئەڵمانیا) جامی جیهانی بردەوە، و پەنجەی پێی یاریزانەکان لە پێڵاوە کۆنەکانیانەوە دەردەچوو.! لە ساڵی (١٩٥٥ز) تا (١٩٦٥ز) قۆناغی دروستکردنی کارگە بووە. کرێکارانی (تورک) بۆ ئاوەدانکردنەوەکە هێنرانە ژوورەوە، دروشمێکیان بۆ کارەکانی ئەوان نووسی: جدی + هیوابەخشی.
لەماوەی (1965ز) تا (1975ز) سەرمایە دەرکەوت، هەر بازرگانێک سپۆنسەری چەند گەنج و ژنی دەکرد، فێرکردن و ڕاهێنانی پێدەکردن بۆ بنیاتنانەوە و پێشخستنی وڵات. ئەرکی هەمووان بڵاوکردنەوەی هیوا و پێداگری بوو لەسەر گەشەپێدان و پێشکەوتن و دەرکەوتن لە نێو گەلانی پێشکەوتوودا.
in Posts