لەسەر هاوسەرگیری لەگەل کەسانی سایکۆ و نێرگزی

هەرچەندە من هێشتا تەجروبەی زەواجم نەبینیوە، بەڵام وابزانم ژیان لەگەڵ کەسێکی نێرگزی سایکۆ دەبێت جەهەنەم بێت. بۆ سەلماندنی ئەوە، زانای بەناوبانگ ابن سینا ئەو تاقیکردنەوە زانستیەی ئەنجامدا...

ابن سینا هەستا بە هێنانی ٢ بەرخی وەک یەک لە گشت روویەکەوە. هەردوکیانی خستە ناو دوو قەفەس دوور لەیەک. هەمان خواردن و خواردنەوەی بۆ هەردووکیان دابین دەکرد و رۆژانە کێشی قیاس دەکردن. لەبەرامبەر بەرخێکیان، گورگێکی بەستەوە. رۆژانە بەهەمان شیوە خواردنی دەدا بە هەردووکیان. بەڵام هێندەی نەخایاند ئەو بەرخەی کە گورگەکەی لێ دیاربوو بە هەمیشەیی، مرد.

لەم تاقیکردنەوەوە (ئەوجا راست یان دروستکراو)، ابن سینا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ترس و دڵەڕاوکێ و فشاری بەردەوام دەتوانێت تەندروستی و جەستە لەناو ببات، و لەوانەشە ببێتە هۆی مردن.


تاقیکردنەوەکەی زانا ابن سینا لەسەر بەرخەکان، هاوشێوەی ژیان و نەژیانە لەگەڵ پیاوێکی نەرگسی/سایکۆ یان ژنێکی نەرگسی/سایکۆ. ژیان لەگەڵ یەکێکیان وەک بەرخەکەی کە گورگەکەی لێدیاربوو “تەمەنت کورت دەکاتەوە” و پرچت زوو خۆڵەمێشی دەبێت لە ترس و دڵەڕاوکێ و سترێس. لە کێشەی بەردەوام و بێکۆتاییدای بەدەست نەخۆشییەکانی وەک فشار و شەکرە و قورحە و... دڵ.

بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەی کە تووشی هاوبەشێکی نێرگسی یاخود سایکۆ بوون: خۆت رزگاربکە تا زووە. ئەگینا وەک بەرخەکەی یەکەمت لێ بەسەردێت. ئەوانەش کە رزگاریان بووە، ژیرن.

لەژیاندا دووجۆر هاوسەر هەن: ئەوانەی کە ژیانت دەکەنە بەهەشت بەهاتنیان. ئەوانەش کە ژیانت دەکەنە بەهەشت بە ڕۆیشتنیان.

لینکی پۆست

تاقیکردنەوەی ژووری پر لە دووکەڵ