لەسەر هونەری بێباکی

نازانم ناوبانگی کتابێکتان بیستووە کە بەکوردی و بە پوختی مەعنایەکەی ئەوەیە: کوڕە دە گوێی مەدەیە!


نوسەرەکە هونەری بێباکی باس دەکات، وەک دەرەچەیەک بۆ سەرجەم ئەو فشارانەی کە دەیخەینە سەر خۆمان. ئەو ئامۆژگاریانەی کە لەو کتابە جیگەی سەرنجە ئەوەیە:


یەکەم: خۆشبەختی نە پارەیە نەسەرکەوتنە نە بەناوبانگی. خۆشبەختی بەراستی چارەسەرکردنی کیشەیەکە. چۆن هەژارێک بەدەست بێداری دەنالێنێت، دەولەمەندێکیش بەدەستی پارە دەنالینیت . 


دووەم: هەوڵ مەدە قەلەندەر! مەخسەدی نوسەرەکە ئەوەیە کەوا هەوڵ بۆ شتیک مەدە کەبۆی دروست نەکراوی. نەپێویستە تەمسیل بکەی نە تەرەماش. قبوڵی خۆت بکە وەک ئەوەی کە هەی. 


سێیەم: تۆ نە شازی نە تەرەماشی. ئەو ڕاکە راکەی ئەوەی خۆت بگەیەنیتە لوتکەی جیاوازی و شازی، مەرج نیە دڵخۆشیت بۆ بهینێت. ئەو هەمووە پەستانە بۆخۆت دروست مەکە بۆ ئەوەی ببیت بە وەزیر و دەشزانی کە تۆ بۆ وەزیری ناشێی، لیگەرێ ئەوەی بۆی هاتویە ئەو دنیایە بە سروشتی خۆی بتگەیەنیتە ئەو جێگەیە.


چوارەم: نرخی ئازار بزانە! ئازار بەشیکە لە ژیان. ئینکاری ئازار مەکە! بەخوای هیچ ئازاریشت نەبێت، بەدوای دۆزینەوەی ئازاریکی بۆخۆت. بۆیە هەر ئازار چەشتنێک وەک خۆشی بەخشینێک قبول بکە. رامەکە لە ئازار! 


پێنجەم: تۆ لە پرۆسەی هەلبژاردنی بەردەوامی بۆیە ببە بە جەنگاوەرێک کە لە هەموو لایەک شەر دەکات. قەت خۆت مەخە جیگەی نیچیر وبلێی تازە تەواو و هەر بنوزێیەوە. هەموو کیشەکان هۆکارەکەی تۆ نیە و زۆربەشی خەتای تۆ نیە.


شەشەم (ئەوەیان لەلایەن منەوە): بەراستی ئەگەر دەتەوێت سەرت لێنەشێویت، نابێت گوێ بەو کتابەش بدەیت. هەندێک شتی زۆر پیچەوانەی یەکتری تێدایە. من لەگەڵ هەندیكیانم بەلام لەگەڵ هەمووی نا باشتر وایە وەک لەپۆستەکەی پێشوتر باسم کرد، گەشبین نەبی بەڵام گەشبینۆکە بیت. هەوڵی خۆت بەتەواوی بدە. هەوڵ مەدە تەمسیل بۆ کەس بکەیت. چۆنی ئەوهابە. پیاوبە و خاوەن قسەی خۆت بە.


لە کۆتایەکەی من دەڵێم، نەکەی بەلای هیچ لەو جۆرە کتابانە بچیت. لەدووبارەکردنەوەیەکی هونەریانەی ئامۆژگاریەکانی نەنک و دایکت زیاتر هیچی تر نیە. جیاوازیەکەی ئەوەیە ئەوان نازانن بەو هونەرە بنوسن. ئەوجا لەجیاتی ئەوەی بەئامۆژگاریەکانی ئەو کتابانە بکەیت، بۆ بە ئامۆژگاری نەنک و دایکت ناکەیت کە زۆرجار پێیان گوتویت، کوڕم ناشوکر مەبە! کورم ئەوەی لەسەر شانتە بەجوانی جیبەجێی بکەو ئەوەکەی دیکەش بدە دەست خودا!

شوتی و ‌هەڵبژاردنەکان