گەنجە تەمەن ٢٤ ساڵەکە کە لە پەنجەرەی شەمەندەفەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد، لە وروژانەوە هاوارێکی کرد. "بابە سەیرکە، دار هەیە ." باوکی زەردەخەنەی کرد، بەڵام ژن و مێردێک کە لە نزیکەوە دانیشتبوون، بەو ڕەفتارە منداڵانەی کوڕەکە سەریان سوڕما. گەنجەکە جارێکی تر هاوارێکی کرد: باوکە سەیرکە، هەورەکان لەگەڵ ئێمەشدا دێن. ژن و مێردەکە نەیانتوانی خۆیان بگرن و دواجار ژنەکە پرسیاری ئەوەی کرد: "پێموایە کوڕەکەت پێویستی بە یارمەتی هەیە، بۆچی نایبەیتە لای پزیشکێکی باش؟" باوکی لە وەڵامدا وتی: ئێمە تازە لە نەخۆشخانە دەرچووین، کوڕەکەم بەکوێری لەدایک بووە، چاوەکانی تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە.
هەموو کەسێک چیرۆکێکی هەیە. حوکم لەسەر مرۆڤەکان مەدە بەبێ ئەوەی بیانناسیت. ڕەنگە ڕاستییەکان جیاواز بن.
in Posts