لەسەر هۆکاری ڕەبەنی

ئۆشی، فەیلەسوفی هیندی بەناوبانگ نوسیویەتی


گوێم لە پیاوێک بوو کە بە درێژایی ژیانی بێ ژن ماوەتەوە. وە کاتێک لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا لەسەر تەختی مردن بوو، گەنجێکی نزیک پێی گوت: تۆ لە ژیانتدا هەرگیز هاوسەرگیریت نەکردووە، بەڵام هەرگیز نەتگوتووە بۆچی، ئێستا کە دەمری، لانیکەم ویژدانمان هێور بکەرەوە. ئەگەر نهێنییەک هەبێت ئێستا دەتوانی بیگێڕیتەوە، چونکە بەم زووانە نامێنیت. تەنانەت ئەگەر نهێنییەکەشت ئاشکرا بێت، ناتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت؟


پیرەمێردەکە وتی: بەڵێ نهێنییەک هەیە. من دژی هاوسەرگیری نیم بەڵام بەدوای ژنێکی تەواودا دەگەڕام. گەڕام و گەڕام و هەموو ژیانم تێپەڕی.


گەنجەکە وتی: بەڵام لەم دونیا گەورەیەدا ملیارەها مرۆڤ هەن، نیوەیان ژنن. نەتتوانی ژنێکی تەواو بدۆزیتەوە؟


فرمێسک لە چاوی پیاوە پیرەکە هاتەخوار. گوتی: بەڵێ کەسێکم دۆزیەوە.


گەنجەکە بە تەواوی شۆک بوو. 'کەواتە چی ڕوویدا؟ بۆچی هاوسەرگیریت لەگەڵ نەکرد؟


پیرەمێردەکەش وتی: چونکە ژنەکەش بەدوای مێردێکی تەواودا دەگەڕا. هەرکەسێک بەدوای ژنێکی کامڵدا بگەڕێت بێ ژن دەمێنێتەوە و هەر ژنێکیش بەدوای پیاوێکی تەواودا بگەڕێت بێ هاوسەر دەمێنێتەوە.

ئەوانەی ئەو کەیسەیان بەسەرهاتووە وەک کەسێکن لەناو کێڵگەیەکی گەنم و بیەوێت جوانترین گوڵەگەنم لێبکاتەوە. سەرەتا چاوی بەیەکێک دەکەوێت دەڵێت ئەوە زۆرباشە، بەڵام ئەگەر دوو هەنگاوی تر زیاتر بڕۆم لەوانەیە جوانتریش بدۆزمەوە. هەر لەسەر ئەو گریمانە بەردەوام دەبێت و دەڕوات و دەڕوات تا دەگاتە کۆتایی کێڵگەکە. کاتێک ئاوڕ دەداتەوە بۆی دەردەکەوێت زۆربەی ئەو گوڵەگەنمانەی کە بەباشی دەزانی لەلایەن خەڵکی ترەوە چنراون. کارلەکار لێرە دەترازێ.





چیرۆکی بەرانە گێرەشێوێنەکە