لەسەر هەڵپەهەڵپی کارسازی لە کوردستان

هەموو جارێک ئەو پرسیارە دێتە مێشکم، لەجیاتی ٩ مانگ، خودای گەورە نەیدەتوانی ماوەی دووگیانی بکاتە ٩ ڕۆژ تەنانەت ٩ نانۆچرکەش؟! حکمەتی ٣-١٠ ساڵ ڕاوەستان لەسەر تۆی درەختێک چیە تا دەبێت بە درەختێکی بەرهەمدار و دواتر بتوانی یەکەم بەروبومی لیبکەیتەوە؟! ئەوەی یەک درەختی بەدەستی خۆی تا کاتی لێکردنەوەی یەکەم بەروبووم پەروەردە کردووە دەزانێت چەند ماندووبون و گرنگیپیدانی پێدەوێت.


باشە، هەمان لێکچوون لەگەڵ پڕۆسەی دەستکردن بەکارێک و پەروەردەکردن و گەورەکردنی بۆ ڕاست نەبێت؟! ئەو بێ سەبریە و پەلەی ئێمە لە دانانی بزنسێک و قازانج کردن لێی بەماوەیەکی کورت خۆی لە خۆیدا لە تێنەگەیشتنێک لە سروشت دێت. ئەگەر هەموو کارسازەکان هەمان قەناعەتی باخەوانەکانیان هەبوایە لەو ڕۆژەوەی کە تۆی درەختەکە یان شتڵەکە دەچینێت تا ئەوکاتی یەکەم بەروبومی دەبێت، زۆر شت دەگۆڕا. لەدیزاین کردنی سروشت پەلەپەل بوونی نیە. با لە دامەزراندن و سەرخستنی کارەکانیش پەلەپەل نەمێنێت.


هەڵپەهەڵپی کەروێشکیی کارسازەکانی ئێمە و هێمنی و هاوسەنگی کیسەڵەکانی ئەوان هۆکارەکەی تێنەگەیشتنی ئێمە و تێگەیشتنی ئەوانە لە چۆنیەتی کارکردنی سروشت. خۆزگەش تەنها لەوە هەڵپەهەڵپمان کردبا. ٥ خولەک لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلێک لەشەقامێک یان دانیشتن لە خواردنگەیەک لەلای خۆمان پوختەی هەموویت پیدەڵێت.

https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7334156343542480896/

کاریگەری گرێکوێرەی نانی نیوەڕۆ لەسەر ئابوری