ڤیکتۆر فرانکل، دکتۆری دەروونی بەناوبانگ، جارێک چیرۆکی ژنێکی گێڕایەوە کە لە نیوەی شەودا تەلەفۆنی بۆ کرد تا بە هێمنی پێی بڵێت خەریکە خۆی دەکوژێت.
هۆکار دوای هۆکار بۆی روون دەکردەوە کە بۆ گرنگە بەردەوام بێت لەژیان. لە کۆتاییدا بەڵێنی دا کە کۆتایی بە ژیانی ناهێنێت و بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد.
کاتێک دواتر یەکتریان ناسی، فرانکل لێی پرسی کام لەو هۆکارانەی کە پێشتر پێشنیاری کردبوو قەناعەتی پێکردووە بەردەوام بێت لە ژیان؟
ژنەکە پێی ووت: هیچیان.
فرانکل پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە بزانێت چی کاریگەری لەسەر بووە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان؟
وەڵامی ژنەکە سادە بوو: کەسێک ئامادەبێت لە نیوەی شەودا گوێی لێبگرێت!
جیهانێک کە تێیدا کەسێک ئامادە بێت گوێ لە ئازارەکانی ئەوانی تر بگرێت، جیهانێکە شایەنی ژیانە تێیدا.
هەندێک جار گوێگرتنێکی سادە گەورەترین دیارییە کە دەتوانین پێشکەشی دەوروبەرمانی بکەین.