لەسەر فریودان

سێ خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی خۆیان بۆ امتحان حازرنەکردیەو بەیەکەوە بڕیار دەدەن نەچنە امتحان. پلانێکیان دانا کە بە ڕونی سەیارەی جلک و بەرگ و دەم و چاویان پیس بکەن و بچنە بەردەم مامۆستا.

مامۆستا، لە ئاهەنگی خوازبێنی هاورێیەکمان بوین، لەڕێگا سەیارەمان تێکچوو. ویستمان زوو چاکی بکەینەوە و هەتا بە سەعیکردن ڕابگەین، بەڵام تازە پێ ڕاگەیشتین کە چاکی بکەینەوە و وەک جل و بەرگ و دەم و چاومان دەبینی، نەمانتوانی بەسەعیکردن رابگەین لەبەر ئەوە زۆر مەمنون دەبین ئەگەر بکرابا لەرۆژێکی دیکە امتحانەکە بکەین. 


مامۆستا یەکسەر رازی بوو کە دوای ٣ ڕۆژی دیکە امتحانیان بکات. هەر سێ خویندکارەکە خەنی بوون کە توانیان مامۆستا فریوبدەن. خۆیان لۆ ئەو امتحانە چاک حازرکرد. 


لە ڕۆژی امتحان، هاتنەوە بەردەم مامۆستا.


مامۆستا هیچ خۆی نەشیواند و پێی گوتن: ڕۆڵەکانم، ئیستا هەریەکەتان بەجیا دەبێت لە ژوری هاورێیەکی مامۆستام دابنێم لۆ امتحان. 

سێ خوێندکارەکە: زۆر ئاساییە مامۆستا

هەرسێ خوێندکارەکە بەجیا لەژوریک دانیشتن و وەرەقەی امتحان هاتە بەردەم یەک یەکیان. کە کردیانەوە ئەوە پرسیارەکان بوو:

پرسیاری یەکەم: ناوی سیانی ئەو هاوڕیەتان چی بوو کە ٣ رۆژ پیش ئیستا هاوسەرگیری کرد و ئێوە بەشداریتان لەبۆنەکەی کرد؟

پرسیاری دووەم: لە چ کاتێکدا سەیارەکەتان تێکچوو؟

پرسیاری سێیەم: لە کوێ سەیارەکەتان تێکچوو؟

پرسیاری چوارەم: مارکەی ئۆتۆمۆبیلەکە چ بوو؟

پرسیاری پێنجەم: نیشانەکانی لەکارکەوتنی سەیارەکە چ بوون؟

تێبینی: ئەگەر وەلامی هەرسێکتان یەکسان بوون، ئەوە فول مارك وەردەگرن.

.

.

یەکەم مۆراڵی ئەو وانەیە: هەرجیەک دەکەیت، هەوڵ مەدە کەسێک فریوبدەی کە:

١- خبرەی زیاتری هەیە لەتۆ؛

٢- پیرترە لەتۆ؛

٣- خویندەوارترە لەتۆ؛

٤- گەشتی زیاتری کردووە لەتۆ؛ 

٥- زیرەکترە لەتۆ


دووەم مۆڕاڵی ئەو وانەیە: ١٠٠ لە ١٠٠ت دەوێت بە درۆ؟ فەرموو ئەوە ١٠٠ لە ١٠٠. بەلام، دڵنیابە داهاتوو صفرەکی جوانت دەداتێ. بۆیە راستگۆبە لەگەڵ خۆت پێش ئەوەی راستگۆبیت لەگەڵ کەس.

بەداخەوە، زۆربەی کات ئەو بەسەرهاتەی سەرەوە لە کوردستان بە پێچەوانەیە، بەتایبەت لەسەرجەم فاکەلتیەکانی زانستە مرۆڤایەتیەکانی هەموو زانکۆ حکومیەکان، زۆربەی هەرەزۆری زانکۆ ئەهلیەکان. مامۆستاکان درۆی زۆر لەگەل خویندکارەکان دەکەن بەوەی بەکەیفی خۆیان دەرەجەی بەرزیان پێدەدەن. خویندکار لەسەرەتا بەو درۆیە زۆر دڵی خۆشە. بەڵام هەر کە پێی بردە دەرەوەی سیاجی زانکۆ، لۆی دەردەکەوی کە چۆن لەلایەن مامۆستا فریودراوە. قالبێکی بێ ناواخنی پلەبەرز. 

لینکی پۆست 

بیردۆزی کوردایەتی من