مانگایەک سەری لە دەبەیەکی ئاو گیرکردبوو و خەڵکی شار نە دەیانویست دەبەکەی بشکێنن نە سەری مانگاکە ببرن. مانگا هی ماڵی کوێخا کەریم بوو کە خاوەنی ١٥ کوڕی چەکدار بوو. دەبەکەش هی ماڵی لالە سەرکۆ بوو کە ئەویش خاوەنی یەک دەرزەن کوری چەکدار بوو. گۆش دامابوون نەیاندەزانی چ بکەن.
وەفدێک لە پیاو ماقوڵانی تەسبیح درێژ بەرێ کەوتن بۆ لای قایمقامی ٦ پارچە بۆیاخی ورگ عەربانەی یەک تایە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکات. دوای ئەوەی قایمقام بەخۆیی و وەنەوشەیەکی لیکسەزی ٢٠٢٣ دەگاتە لای مانگا.، دەنگی خۆی گڕدەکات و پێیان دەڵیت، توخوا ئەوە کەی کێشەیە.
قایمقام پێی گوتن: مانگاکە سەرببرن، کێشەکە حەل دەبیت.
یەکسەر سەری مانگایان بڕی.
دەبەکە هەر لەسەری مانگاکە بە گیرخواردوویی ماوەتەوە.
قوربان دەبەکە نازانین چۆن دەرکەین؟
قایمقام: دەبەکەش بشکێنن.
سەری مانگایان بەبراوی لە دەبەی شکاو دەرکرد.
قایمقام چووە ناو وەنەوشەکە و نیوەی قۆڵی لە وەنەوشە دەرکرد. هەمووی لە قایمقامی کۆبوینەوەو دەست لەسەر سنگ. جگەرەیەک دەردەکا قایمقام و روویان تیدەکات و دەڵیت: نازانم ئەگەر من نەبومایە چیتان دەکرد. خودا من بۆ ئیوە بهێلی...هههههههه
in Posts