دیاردەی کاریگەری پەپولە (Butterfly Effect)
هیچ پێتان سەیر نەبێت لەشەقدانی باڵی پەپولەیەک لە تۆکیۆ زریانێک لە هەولێر دروستبکات! بەهەمان شێوە هەر شتێک/ئیشێک/قسەیەک کە لەژیانی رۆژانە ئێمە زۆر بەکەمی دەزانین لەوانەیە لەداهاتوو گۆرانکاریەکی گەورە دروستبکات.
ئیدوارد لورێنزی زانای کەشناسی کاتێک کەوا ئیشی لەسەر مۆدێلەکانی دەکردو دەیویست لەووردی دەرەنجامەکانی بکۆلیتەوە، هەرجارێک تاقیکردنەوەیەکی بەهەمان پارامیتەر دەکرد نەتیجەی جیاوازی دەستدەکەوت هەرچەندە هەموو گۆراوەکانی هەمان گۆراو و ژینگەکەش هەمان ژینگە بوو بە ووردترین باری لێکچوون. ووردبوونەوەی زیاتر ئەو زانایەی گەیاندە ئەو دەرەنجامە کەوا ئەگەر جیاوازی پەستانی هەوا لەنیوان ٢ تاقیکردنەوە لە ملیارێک یەک میللی باڕ بێت، لەوانەیە دەرەنجامیکت بداتێ کە هیچ لەو دەرنجامە نەچیت کە وەک لەتاقیکردنەوەکەی پیشووتر چاوەرێی دەکەیت.
لەوانەیە هەموومان بزانین کەوا جەنگی جیهانی یەکەم چۆن روویدا کاتێک سەرشێتێکی صربی بەناوی گاڤریلۆ پرینزیب شازادەی نەمسای بە ٢ گولە ساردکردەوە. ئەگەر جەنگی جیهانی یەکەم رووی نەدابا جەنگی جیهانی دووەمیش رووینەدەدا چونکە جەنگی جیهانی دووەم لەئەساسدا پەرچەکرداری ئەلمانیا بوو لەبەرامبەر ئەو مەرجە قورسانە و ئیهانەی فەرەنسا و بەریتانیا بەرامبەر ئەلمانەکان کرا لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم. بەوشیوەیە کابرایەکی سەرشیت بووە هۆکاری لەناوچونی ٨٠ ملیۆن کەس. دواتر جەنگی کۆریا، جەنگی ڤیتنام و جەنگی ئەفغانستان و جەنگی سارد و جەنگی و جەنگی...بەکورتی زۆر بەئاسانی دەتوانی ٢٥٠ دیناری زیادی سەر وەصلی مولیدەی ئەو مانگە بە ئیشە سەرشیتەکەی گاڤریلۆ پرینزیپ لەساڵی ١٩١٤ ببەستیتەوە.
هەرچەندە موقارەبەکان زیاد لەپێویست ئاسانن لیرەدا، بەجۆرێک هەندیک بە سەزاجەتی دەبینم. بەلام خۆ لە کۆتاییدا پریشکیک ئاگر کەفیلە بۆ ئەوەی دارستانیک بسوتێنێ، وانیە ئەدی؟ ئەی هەر ئەو دڵۆپە ئاوە نەرم و شلە نیە بەچەند ساڵیک بەردێک کوندەکات؟
in Posts