لەسەر دیاردەی دیدێڕوا و نەفسیەتی کڕینی زنجیرەیی بەناوی تەنسیق...
فەیلەسوفی بەناوبانگی فەرەنسی دێنیس دیدێروا نزیکەی تەواوی ژیانی لە هەژاریدا ژیاوە، بەڵام هەموو ئەو شتانە لە ساڵی ١٧٦٥دا گۆڕان.
دیدێروا تەمەنی ٥٢ ساڵ بوو و کچەکەی خەریک بوو هاوسەرگیری بکات، بەڵام توانای دابینکردنی مارەیی نەبوو. سەرەڕای کەمی سامانەکەی، ناوی دیدێروا بەناوبانگ بوو، چونکە هاوبەشی دامەزرێنەر و نووسەری ئینسایکلۆپیدی بوو، کە یەکێک بوو لە گشتگیرترین ئینسایکلۆپیدیاکانی ئەو سەردەمە.
کاتێک کاترینی گەورە، ئیمپراتۆری ڕووسیا، گوێی لە کێشە داراییەکانی دیدێروا بوو، پێشنیاری کرد کتێبخانەکەی لێ بکڕێت بە نرخی ١٠٠٠ پاوەند، کە نزیکەی ٦٥ هەزار دۆلاری ئەمریکییە بە دۆلاری ساڵی ٢٠٢٣. لەناکاو دیدێروا پارەی کەوتە دەست..
دوای ماوەیەکی کەم لەم فرۆشتنە بەختەوەرە، دیدێروا جلێکی نوێی سووری بەدەستهێنا. لێرەوە هەموو شتێک بە هەڵەدا گلۆردەبێتەوە.
جلە سوورەکەی دیدێروا ئەوەندە سەرنجراکێش بوو کەوا هەموو کەس یەکسەر تێبینی ئەوەی دەکرد کە چەند جیاوازە لەگەل سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی لەماڵەوە دەوری دراوە. بە وتەی ئەو “تەنسیق، ئینسیجام، جوانی” لە نێوان عەباکەی و باقی کەلوپەلەکانیدا نەما. فەیلەسوفەکە هەر زوو هەستی بەو حەزە کرد کە هەندێک شتی نوێ بکڕێت تا لەگەڵ جوانی عەباکەیدا بگونجێت.
فەرشە کۆنەکەی بە فەرشێکی نوێی دیمەشق گۆڕی. ماڵەکەی بە پەیکەری جوان و مێزی چێشتخانەیەکی باشتر ڕازاندەوە. ئاوێنەیەکی نوێی کڕی بۆ ئەوەی لە سەرووی پۆشاکەکەوە دابنێت و 'کورسییە رەزاگرانەکەی بە کورسییەکی چەرم گۆڕی ..هتد.. کاتێک تەواوبوو یەک فلسی لۆ نەماوە..
ئەم "کڕینە کاردانەوەیانە" بە کاریگەری دیدێروا ناسراون.
کاریگەری دیدێرۆ دەڵێت کە بەدەستهێنانی خاوەندارێتییەکی نوێ زۆرجار خولگەیەکی بەکاربردن دروست دەکات کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی شتە نوێیەکانی زیاتر. لە ئەنجامدا لە کۆتاییدا ئەو شتانە دەکڕین کە خودی پێشوومان هەرگیز پێویستیان پێی نەبووە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی یان تێربوون بکەین.
لە کوردستانی خۆشمان هەموومان چاک چاک ئەوەمان لەبیرە کەوا ماڵ نەبوو بە ٢ سال جاریک تاقم نەگۆری. کە تاقمیان دەگۆری ئیتر دەبوو گشت شتومەکەکانی دەوروبەر بگۆردریت. ئەوەش لەلایەن شارەزایانی بەبازارکردن زۆر بەجوانی ناسراوە و زۆر جار ئیستغلالی ئەو کەلێنە دەروونیە دەکەن.
in Posts