لەسەر دووڕوویی

نازانم هەتا چ حەدێک ڕاستە یاخود نا، بەڵام لە ئەگەری ڕاستی ئەو دۆکیمێنتە، ئەوە نیشانی ئەزمەیەکی ئەخلاقی زۆر مەزنە لەکۆمەڵگەی ئێمە: دووڕوویی. ئەوان وا نیشان دەدەن کەوا بەدەنگ خەم و پەژارەی ئەو خەڵکەن کەچی لەڕاستیدا بازرگانی بە خەم و کێشە و پەژارەی ئەو خەڵکە دەکەن.

تێکرای مووچەی یەک مانگی ئەو تیمە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دینارە. واتە مووچەی ١٠٠٠ مامۆستای وانەبێژی چارەڕەش. تیمێکی ٣١ کەسی داهاتیان بەقەد ١٠٠٠ مامۆستای وانەبێژ بێت؟! لەبەرچی؟! ئەو ٣١ کەسە زانای رۆکێتن یاخود ئەندازیاری ناوەکین ئێمە پێمان نەزانیە؟! تاکەی ئەو ناعەدالەتیە لە جیاوازی نێوان بەرزترین مووچە و کەمترین مووچە؟ کاتی ئەوە نەهاتووە یاسایەک ئەوە ڕێکبخات؟!


 

لەسەر بەڵێن